هاوپەیمانان بارەگاکانی داعش لە کەسکێ و شنگال بۆردوومان دەکەن

 هاوپەیمانان بارەگاکانی داعش لە کەسکێ و شنگال بۆردوومان دەکەن
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان دوو بارەگای رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە هەردوو ناوچەی کەسکێ و نزیک شنگال بۆردوومان دەکەن.



بەپێی بەیاننامەیەکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان لە رۆژی سێشەممە 15ـی کانوونی یەکەمی 2015، 17 هێرشیان کردووەتە سەر بنکە و بارەگای ئەو رێکخراوە توندڕەوە لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان و عێراق سوریا بۆردوومان کردووە.



هاوپەیمانان لە بەیاننامەکەیاندا ئاماژەیان بەوەشکردووە، کە شەش هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر بارەگاکانی داعش لە رۆژئاوای کوردستان و سوریا و 11 هێرشیشیان کردووەتە سەر بارەگاکانی داعش لە کەسکێ و نزیک شنگال لە باشووری کوردستان و نزیک هیت، روومادی و قائیم لە عێراق.
Top