سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رێزدار نێچیرڤان بارزانی به‌ڵێنێك به ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار ده‌دات
به‌پێی زانیارییەكان، چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه مه‌سیحییانه، هه‌ر پێنج په‌رله‌مانتارى كلدان سریان ئاشوور له په‌رله‌مانى كورستان بۆ سێیه‌م جار كێشه‌كانیان بردووه‌ته‌وه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و به‌ڵینى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه وه‌رگرتووه.
'وه‌حیده یاقو هرمز" سه‌رۆكى فراكسیۆنى كلدان سریان ئاشوور له په‌رله‌مانى كوردستان بۆ گوتی: له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى حكوومه‌ت باسى ئه‌و بابه‌ته‌مان كردووه‌و ئه‌و به‌ڵێنیداوه چاره‌سه‌رى ته‌واوى كێشه‌كانى هاووڵاتیانى مه‌سیحى بكات له‌هه‌ردوو پارێزگاكه".
"كه‌مال یه‌ڵدا" په‌رله‌مانتارى مه‌سیحى له په‌رله‌مانى كوردستان گوتى: له دهۆك زێده‌ڕویى كراوه‌ته سه‌ر زیاتر له 50 گوندى مه‌سیحى نشین، به‌شێك له زێده‌ڕۆییه‌كان هى سه‌رده‌مى به‌عسن، به‌شێكى تریان له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستانه‌وه پڕۆژه‌یه‌كى گه‌شتیارى تێدا كراوه به‌ڵام قه‌ره‌بووى خاوه‌ن زه‌وییه‌كه نه‌كراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له چوار گوندى مه‌سیحى نه‌وت ده‌رده‌هێندرێت، كه‌چى قه‌ره‌بوو دانیشتووانى گونده‌كه نه‌كراوه‌ته‌وه".
یه‌ڵدا، زیاتر گوتى: "بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و بابه‌تانه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان لیژنیه‌كى پێكهێناوه‌و ئێمه چاوه‌ڕوانى ئه‌و لیژنه‌یه ده‌كه‌ین و هیوادارین قه‌ره‌بووى ئه‌و هاووڵاتییه مه‌سیحیانه بكرێته‌وه".
باس‌نیوز
