گه‌ر پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی 2016 لاببرێت یان كه‌م بكرێته‌وه ، ئه‌وا په‌رله‌مانتاره كورده‌كان ده‌نگ به پرۆژه‌یاساكه ناده‌ن.
ئه‌مین به‌كر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، رایگه‌یاند: فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان هاوده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له بودجه‌ی گشتی ساڵی 2016 پشكی هه‌رێم كه 17% بووه تائێستا ببڕدرێت یان ته‌نانه‌ت كه‌م كه‌م بكرێته‌وه بۆ 13%، ئه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه ناده‌ین، پێشموایه كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێم، ناحه‌قییه و سته‌مكردنه له گه‌لی كورد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: " فراكسیۆنه كوردییه‌كان ده‌زانن ئه‌گه‌ر پشكی هه‌رێم بخرێته چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یاساكه‌وه و ده‌نگیشی له‌سه‌ر بدرێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی نابێت و جێبه‌جێ ناكات".
پێشتر كوتله‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا داوایكرد، پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی ساڵی 2016 كه‌م بكرێته‌وه بۆ 13% ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی په‌رله‌مانتاره كورده‌كانی لێكه‌وته‌وه.
خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاساكه ته‌واو بووه، بڕیاریشه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16ی كانونی یه‌كه‌می 2015 له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێـت.
خه‌ندان
