به‌ به‌ڵگه‌وه‌.. گوتەبێژێكی پارتی، وه‌ڵامی كەجەكە ده‌داته‌وه‌

 به‌ به‌ڵگه‌وه‌.. گوتەبێژێكی پارتی، وه‌ڵامی كەجەكە ده‌داته‌وه‌
پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ وه‌ڵامی ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی 'كه‌جه‌كه‌'دا ڕایده‌گه‌یێنێ، ''پارتی بۆ باجی سیاسەتی هەڵەی ئێوە بدات، پارتی چیترتان بۆ بكات؟ لەبەر زۆر بابەت پارتی دیموكراتی كوردستان تەنانەت ئەو زوڵم و ستەمەی ئێوەیشی لەبەر چاوی گەل شاردووه‌تەوە كە دەرهەق گەلی كوردستان و خاكی كوردستان ئەنجامتان داوە.'' هه‌روه‌ها رایگه‌یاندوه‌، ''كەس نازانێ و خۆشتان نازانن چیتان دەوێ و بەدوای چین و كێ پاڵتان پێوە دەنێ، جگە لە گرفت و تەگەرە چیتان بۆ گەلی كوردستان كردووە؟ باشە بۆ ناچن كێشەكان ببنە توركیا و لەگەڵ توركیا چارەسەری بكەن؟''

ده‌قی راگه‌یاندراوی گوته‌بێژێك به‌ ناوی پارتییه‌وه‌:

كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) لە ڕۆژی سێشەممە 15ـی 12ـی 2015 بەیاننامەیەكی لەسەر بارودۆخی سیاسی بڵاو كردووەتەوە، كە بە داخەوە وەك هەمیشە بە نەفەسێكی دوژمنكارانە لە دژی پارتی نووسراوە و ئیتر لەوە ڕاهاتوون هەر گرفتێك هەبێت هەر فەشەلێك كە لە سیاسەت و كارەكانیان تووشی بن، بێ دوودڵی بە ناهەق باسی پارتی دەكەن و پارتی بۆ پەردەپۆشكردنی ناشرینی و شكستەكانیان بەكار دەهێنن. وەك بڵێی هیچ ئەرك و كارێكیان نەبێ جگە لە دژایەتیی پارتی و بڵاوكردنەوەی لێكدانەوەی بێ بنەما و تەنیا خۆیان بۆ دروستكردنی كێشە تەرخان كردووە.

كە تورك هاتووەتە سنووری هەرێم و شوێنەكانی تر لەبەر ئێوە و سیاسەتە هەڵەكانی ئێوە بووە. پارتی بۆ باجی سیاسەتی هەڵەی ئێوە بدات، پارتی چیترتان بۆ بكات؟ لەبەر زۆر بابەت پارتی دیموكراتی كوردستان تەنانەت ئەو زوڵم و ستەمەی ئێوەیشی لەبەر چاوی گەل شاردووه‌تەوە كە دەرهەق گەلی كوردستان و خاكی كوردستان ئەنجامتان داوە. هەر ئێوەن بوونەتە سەرچاوەی كێشە و سەرئێشە بۆ خەڵكی كوردستان و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد. كەس نازانێ و خۆشتان نازانن چیتان دەوێ و بەدوای چین و كێ پاڵتان پێوە دەنێ، جگە لە گرفت و تەگەرە چیتان بۆ گەلی كوردستان كردووە؟ باشە بۆ ناچن كێشەكان ببنە توركیا و لەگەڵ توركیا چارەسەری بكەن؟ كە ناتوانن بەڕووی توركیادا بێنەوە بۆچی دەبنە مایەی گرفت و تەنگوچەڵەمە بۆ هەرێمی كوردستان؟

بۆ ئەوەی گەلی كوردستان بزانێ چیتان بەسەر هەرێمی كوردستان هێناوە و ئاگاداری بەشێ
كی بچووكی زوڵم و ستەمتان بن، ناوی زیاتر لە 500 لەو گوند و ناوچانە بڵاو دەكەینەوە كە بوونەتە هۆی ئەوەی وێران ببن و ژیانی تێدا نەمێنێ و خەڵك چۆڵی بكات و ئاوەدان نەكرێنەوە و، ڕێگەیشیان نەداوە حكوومەتی هەرێمی خزمەتگوزاری بگەیێنێتە ئەو گوندانە. تێكدانی ژیانی كوردان بووەتە پیشەتان. ئەوەتا ئێستایش بەهۆی ئێوە ژمارەیەكی زۆر لە گوندەكانی باكووریش خەریكە ژیانیان تێدا نامێنێ و بەهۆی سیاسەتە نادروستەكانتان خەڵكی ئەم دەڤەرە ژیان و ئارامیان تێكچووە و ئاوارە دەبن. ئیتر كاتی ئەوە هاتووە خەڵكی كوردستان لە ئێوە و ماهیەت و كردەوەكانتان تێ بگات. با بێن بەراورد بكەن كە ئێوە ژیانی خەڵكی كوردستانتان تێكداوە یان پارتی دیموكراتی كوردستان.

گوتەبێژێك لە پارتی دیموكراتی كوردستان
15ـی 12ـی 2015
Top