له شنگالدا پهكهكه و یهپهگه ڕێزیان له ئاڵای كوردستان نهگرت
(مەحما خەلیل) قایمقامی شارۆچکەی شنگال بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "هەموو لایەنە سیاسییەکان لە شنگال ڕێزیان لە ئاڵای کوردستان گرت و ئاڵای خۆیان هێنایە خوارەوە و بینای فەرمانگە حکوومییەکانی شنگالی چۆڵ کردووە، بەڵام پەکەکە و یەپەگە تا ئێستا ڕێزیان لە ئاڵای کوردستان و قسەی پارێزگار و ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ و، ئیدارەی شنگال نەگرت و ئامادە نەبوون ئاڵاکانی خۆیان بهێنە خوارەوە و، بینای فەرمانگە حکوومییەکانی شنگالیان چۆڵ نەکرد، تا ئێستایش ئامادە نینە بینای فەرمانگە حکوومییەکان چۆڵ بکەن."
گوتیشی: "ئێمە چ وەک قایمقامیەت چ وەک فەرمانگەکانی دیکە لە شنگال دەستمان بە دەوام کردووە و ڕۆژانە ئیشوکاری هاووڵاتیان ڕادەپەڕێنین."
