سەربڕی 5 پێشمه‌رگه دیلەکەی حه‌ویجه دەستگیرکرا
ئاژانسی پاراستن و زانیاری له راگه‌یێندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە" له‌هه‌ڵمه‌تێكی هێزه‌كانی دژه‌تیرۆردا، تیرۆریستێك به‌ناوی (عه‌لی قه‌حتان عه‌بدولوه‌هاب مه‌حمود عوبه‌یدی) ناسراو به (ئه‌بو مریه‌م) ده‌ستگیركرا، كه له‌دایكبووی ساڵی 1995ـه‌و هاوڕێ و باوه‌ڕپێكراوی مه‌لا شوان بووه‌و، یه‌كێكبووه له‌و تیرۆریستانه‌ی پێنج پێشمه‌رگه‌ی دیلی به‌فه‌رمانی مه‌لا شوان سه‌ربڕیوه".
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە "به‌پێی دانپێدانانه‌كان، عه‌لی قه‌حتان پێشتر ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستی قاعیده بووه‌و چه‌ندین كه‌سی رفاندووه‌و كوشتوونی، له‌شاری موسڵ چووەته سه‌ربازگه‌یه‌كی مه‌شق و ماوه‌ی 24 رۆژ راهێنانی له‌سه‌ر كوشتن كردووه، پاشان به‌یعه‌تی به‌گرووپی تیرۆریستی داعش داوه".
عەلی قەحتان وەک لە راگەیێندراوەکەی ئاژانسی پاراستن و زانیاری‌دا هاتووە" دوای مه‌شقپێكردنی، كاری هه‌واڵگری و چاودێری كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منییه‌كان و سه‌حوه‌ی كردووه، دواتر پله‌ی به‌رزكراوه‌ته‌وه‌و كراوه‌ته كارمه‌ندی ئاسایشی داعش و به‌شداریی شه‌ڕه‌كانی مه‌زره‌عه، مه‌سفا، حه‌ی حه‌جاج، حه‌قل عه‌گیل عه‌لاس و چه‌ند شه‌ڕێكی دیکەی له‌ناوچه جیاوازه‌كانی عیراق كردووه، دواتریش به‌هۆی شاره‌زایی له‌سه‌ربڕین خراوه‌ته به‌شی ئۆپەراسیۆنی داعشه‌وه".
ئاژانسی پاراستن و زانیاری هەرێمی کوردستان ئاماژە بە نزیکایەتی عەلی قەحتان و مەلا شوان کراوە و هاتووە" ئه‌م تیرۆریسته هاوڕێ و كه‌سی نزیك و باوه‌ڕپێكراوی مه‌لا شوانی تیرۆریست بووه‌و به‌پێی فه‌رمانی ئه‌و بووەته پاسه‌وانی پێشمه‌رگه دیله‌كان له‌حه‌ویجه‌و پێنج پێشمه‌رگه‌ی دیلی سه‌ربڕیوه‌و ئاگاداری لێكۆڵینه‌وه‌كانی مه‌لا شوان بووه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه دیله‌كان".
هەروەها باس لەوە کراوە کە ئەو چەکدارەی داعش" ئاگاداری چۆنییه‌تی گواستنه‌وه‌یان بووه له‌ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌كی دیکە و لەوکاته‌شدا كه پێشمه‌رگه دیله‌كان به‌ناو حه‌ویجه‌دا نمایشكران ئاماده‌بووه‌و دواتر پێشمه‌رگه دیله‌كانیان گه‌ڕاندووەته‌وه بۆ مه‌ركه‌زی حه‌ویجه و دوای مانه‌وه‌یان بۆماوه‌ی مانگێك به‌فه‌رمانی مه‌لا شوان 10 پێشمه‌رگه‌یان جیاكرانه‌وه‌و سه‌ریان بڕین كه ئه‌م تیرۆریسته‌ش به‌شداربووه له‌سه‌ربڕینه‌كه‌دا".
لێره كلیك بكه بۆ بینینی ڤیدیۆكه
رووداو
