لە خازر ژماره‌یه‌ك چەکداری داعش كوژران و چەکە قورس و ئۆتۆمبێلەکانیشیان تەقێنرانەوە

لە  خازر ژماره‌یه‌ك چەکداری داعش كوژران و چەکە قورس و ئۆتۆمبێلەکانیشیان تەقێنرانەوە
بەهۆی هێرشی ئاسمانی و بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان لە میحوەری خازر جیا لە کوژرانی کەمەڵێک چەکداری داعش چەکی قورس و ئۆتۆمىیلەکانیشیان تەقێنرانەوە.



لەم بارەوە ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی راگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە.

دەقی راگەیەندراوەکە:



له ‌ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ میحوه‌ری خازر ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش ده‌كوژرێن.



كاتژمێر 9:15 خوله‌كى به‌یانى ئه‌مرۆ یه‌كشه‌مه‌ 13/12/2015 ژماره‌یه‌ك تیرۆرستى داعش له‌ نزیك گوندی (گه‌زه‌كان) له‌ میحوه‌ری خازر كه‌ خه‌ریكى به‌ستنى چه‌كى قورسى جۆرى ( كاتیۆشا )له‌سه‌ر ئۆتۆمۆبێله‌كانیان بوون له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگیبه‌كانى هاوپه‌یمانانه‌وه‌ بۆردومان كران.



لە ئەنجامی ئەو بۆردومانە چه‌كه‌ قورس و ئۆتۆمۆبێله‌كانیان ته‌قێنرانه‌وه‌.



به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست فه‌رمانده‌ مه‌یدانییه‌كانى فه‌رمانده‌ىی پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى كه‌وتوون، سه‌رجه‌م ئه‌و تیرۆرستانه‌ى كه‌ ئامانجی ئه‌و بۆردومانه‌ی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان بوونه‌ كوژراون.



ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی 13-12-







باسنیوز
Top