میركل: هاوكاریكردنی پێشمەرگە ئەركە
ئەنگێلا مێركل لە لێدوانێكدا لەگەڵ دوو رۆژنامەی ئەڵمانی؛ "بادیشە نویستە ناخریشتن" و "ئاوگسبۆرگر ئەلگماینە"؛ رایگەیاند كە بەشار ئەسەد؛ سەرۆكی رژێمی سووریا؛ بەردەوامە لە بۆردومانكردنی خەڵكی مەدەنی و ئاماژەی بەوەش كرد كە بەشار ئەسەد بەشێك نابێت لە هاوپەیمانیی رۆژئاوا لە دژی داعش.
مێركل ئاماژەی چوونە ناو هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشی كرد و رایگەیاند كە داعش هەڕەشەیەكی راستەقینەیە بۆ سەر ئەوروپا و قەلەمڕەویی خۆی لە عێراق و سووریا فراوانتر كردووە.
هەروەها راوێژكاری باڵای ئەڵمانیا؛ رۆڵی هێزەكانی پێشمەرگەی لە شكستپێهێنانی داعش بەرز نرخاند و گوتی؛ لە سنوورەكانی پێشمەرگە پێشڕەویی باش كراوە و زۆرێك لە ناوچەكان ئازاد كراون و خەڵكەكەش گەڕاونەتەوە سەر زێدی خۆیان.
مێركل گوتیشی؛ لە پێدانی هاوكاری بە هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوام دەبین و ئەوە ئەركە چونكە توانیویەتی ناوچەكانی بپارێزیت و داعشیش تێكبشكێنێت.
باسنیوز
