ئه‌مه‌ریكا سێ ساڵ ڕاسته‌وخۆ چه‌ك به پێشمه‌رگه ده‌دات
دوای ئه‌وه‌ی (ئێد ڕۆیس) سه‌رۆكی كۆمیته‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا به‌یانی كرد كه داوایان له سه‌رۆك ئۆباما كردووه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ ڕاسته‌وخۆ چه‌ك به پێشمه‌رگه بدات، ئه‌مڕۆ بۆ جارێكی دیكه ڕۆیس دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و پرۆسه‌یه له كۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكادا بڕاوه‌ته‌وه و، په‌سه‌ند كراوه و بڕیاره‌كه‌یش جێبه‌جێ ده‌كرێ.
به‌گوێره‌ی پڕۆژه‌كه كه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا به ده‌نگی زۆرینه‌ی كۆماری و دیموكراته‌كان په‌سه‌ندی كردووه، ده‌بێ ئه‌مه‌ریكا بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ ڕاسته‌وخۆ چه‌ك به پێشمه‌رگه بدات.
له پڕۆژه‌كه‌دا ئاماژه به ژماره‌ی قوربانیانی هێزی پێشمه‌رگه كراوه كه 8500 قوربانی یه به شه‌هید و برینداره‌وه له جیاتی جیهان شه‌ڕیان كردووه و به چه‌كی كۆن و نه‌بوونی چه‌كیشه‌وه ڕووبه‌ڕووی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش بووه‌ته‌وه و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یشیان به‌ده‌ستهێناوه.
(رۆیس) جارێكی دیكه بۆ مێدیاكانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ، ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌به‌رده‌ستی میلشیا شیعه‌كان و هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراقه به به‌راورد له‌گه‌ڵ چه‌كه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه چه‌كی قورسن، كه‌چی ئه‌وه پێشمه‌رگه به جیدی له دژی داعش ده‌جه‌نگێ كه‌چی چه‌كی پێویستیشی له به‌رده‌ستدا نییه.
رۆیس ده‌ڵێ، پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا پڕۆژه‌یه‌كه و هه‌م كۆماری هه‌م دیموكراتییش پاشه‌كشه‌ی لێ ناكه‌ن و بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ ئه‌مه‌ریكا راسته‌وخۆ چه‌ك به پێشمه‌رگه ده‌دات.
-KDP.info-
