له كه‌سكێ پێشمه‌رگه هێرشێكی فراوانی داعش تێكده‌شكێنێت
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی بۆ(باس‌نیوز)نێردراوه، هاتووه" كاتژمێر(7) به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه(13-12-2015) تیرۆریستانی داعش له گوندی (عاشق)ه‌وه به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له دووڕیانی كه‌سكێ له میحوه‌ری ڕۆژئاوای دیجله ئه‌نجامدا و ده‌ست به‌جێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به سوپای (1)ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی كه ئه‌ركی پاراستنی ناوچه‌كه‌یان پێسپێردراوه، وه‌ڵامیان درایه‌وه".
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه دراوه به ئه‌وه‌ی كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دوو ئۆتۆمۆبێلی بۆمبڕێژكراوی تیرۆریستانی داعشیان ته‌قانده‌وه پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها تیرۆریستێكی خۆكوژیش پێش ئه‌وه‌ی بگاته نزیك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كوژرا.
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه"به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی كه‌وتوون، هاوكاتی ئه‌و هێرشه‌ی تیرۆریستانی داعش فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان ئۆتۆمۆبیلێكی دیكه‌ی بۆمڕۆێژكراوی داعشیان له‌نزیك دووڕیانی كه‌سكێ ته‌قاندووه‌ته‌وه و مۆڵگه‌كانی تیرۆریستانی داعشیشیان له گوندی(عاشق) و ده‌ورووبه‌ری بۆردومان كردووه".
به‌پێی ناوه‌ڕۆكی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه له‌ئه‌نجامی تێكشكاندنی ئه‌و هێرشه‌ی تیرۆریستانی داعشدا ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆریستی داعش كوژراون و هیچ زیانێكیش به‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نه‌گه‌یشتووه.
باس‌نیوز
