2500 خوێندكاری دیكه وەرگیران
وه‌ك پێشتر ڕاگه‌یێندرابوو كه (2500) بەهۆی هەڵە و كەمیی هەڵبژاردن لەلایەن خوێندكارانەوە لە كاتی پڕكردنەوەی فۆرمی زانكۆلاین ناویان نەهاتووەتەوه، بۆیه وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وه‌ك به‌ڵێنی دابوو كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ناوی ئه‌وانیش بگه‌ڕێته‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هه‌وڵه‌كانی زۆر بە چڕی و وردی و دڵسۆزانە خسته كار و سه‌رئه‌نجام ئه‌و ژماره خوێندكاره‌ش له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا وه‌رگیران.
خوێندكارانى دوانزەی ئامادەیی دەتوانن لە ئەمڕۆ شەممەوە، ڕێكەوتی (12/12/201٥) لە سەعات (9)ی شەو بەدواوە لە وێبسایتی www.regayzanko.com بە بەكارهێنانی هەمان ناوى بەکارهێنەر و وشەى تێپەڕ (یوزەیەرنەیم و پاسۆرد) كە پێشتر فۆرمی (زانكۆلاین)یان پێ بڕ كردووەتەوە، دەتوانن ئەو شوێنە بدۆزنەوە كە لێی وەرگیراون.
لێرە كلیك
