داعش لە شنگال و مەخموور و نزیک موسڵ بۆردوومانکرا
زیاتر لە سەرچاوەیەکی پێشمەرگە بۆردوومانی داعشیان لە نزیک بەنداوی موسڵ بۆ رووداو پشتڕاستکردەوە و گوتیان " فڕۆکەکانی هاوپەیمانان زۆر بەچڕی داعشیان لە گۆڕەپانی تەبادول بۆردوومانکرد، کە تەنیا 5 کیلۆمەتر لە بەنداوی موسڵ دوورە".
ئەو سەرچاوانە ئاماژەشیان بۆ ئەوەکرد " لەئاکامی بۆردوومانەکەدا داعش زیانی پێگەیشتووە"، بەڵام بەدیاریکراوی ئاماژەیان بەزیانەکان نەکرد و گوتیان " ماوەیەك بۆردوومانەكە بەردەوام بووە".
هاوكات لە بەیاننامەیەکدا هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، کە 12 هێرشی ئاسمانییان لە عێراق و 5 ی دیکەیان لە سووریا بۆسەر بارەگا و سەنگەرەكانی داعش ئەنجامداون.
ئەنجامداوە.
بۆردوومانە لە ناوچەکانی نزیک لە شنگال، مەخمور، موسڵ، رومادی، ناحیەی بەغدادی ئەنجامدراون. لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە، لە ناوچەکانی مەنبج و مارع هێرشی ئاسمانی ئەنجامدراون، سەرجەم فڕۆکەکانیش بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە بنکەکانیان.
رووداو
