ئۆجەلان: پێدەچێت شتی گرینگ ڕوو بدەن و توركیا پشتگیری لە دەوڵەتی كوردی بكات

ئۆجەلان: پێدەچێت شتی گرینگ ڕوو بدەن و توركیا پشتگیری لە دەوڵەتی كوردی بكات
(عوسمان ئۆجەلان) سیاسەتمەداری كورد و برای (عەبدوڵڵا ئۆجەلان)ـى سەرۆكی زیندانیكراوی پەكەكە دەڵێت، پێدەچێت لە داهاتوودا زۆر شتی گرینگ لە نێوان توركیا و هەرێمی كوردستاندا ڕوو بدەن و، توركیایش پشتگیری لە بوونی دەوڵەتی كوردی بكات.

(عوسمان ئۆجەلان)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "هەرێمی كوردستان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، تاكە دۆستی توركیایە، بۆیە پێدەچێت لە داهاتوودا زۆر شتی گرینگ لە نێوان توركیا و هەرێمی كوردستاندا ڕوو بدەن، دانانی ئاڵای كوردستانیش لە چوارچێوەی سەردانەكەی (سەرۆك بارزانی)ـدا بۆ توركیا، ئەوە دەردەخات كە لە داهاتووێكی نزیكدا توركیا پشتگیری لە بوونی دەوڵەتی كوردی دەكات".

(ئۆجەلان) گوتیشی، (سەرۆك بارزانی) ناخوازێت شەڕی ناوخۆ لە توركیا دروست بێت، بەڵكو دەیەوێت شەڕی ناوخۆ راوەستێ، بۆیە هەوڵ دەدات پڕۆژەی ئاشتی بە بەرگێگی تازەوە دەست پێ بكاتەوە، چونكە ڕۆڵی بەڕێزیان، زۆر كاریگەر و یەكلاكەرەوە دەبێت بۆ ئەوەی ئەو پرۆسەیە سەر بگرێت، لە هەمان كاتیشدا دەبێت جارێكی دیكە قەندیل و سەركردەكانی پەكەكە بزانن كە نوێنەری كورد (سەرۆك بارزانی)ـیە، چونكە بوونی (بارزانی) بۆ هەر چوار پارچەی كوردستان گرینگە.
Top