مه‌كته‌بی سیاسی پارتى، یه‌كێتیى ئافره‌تان ئه‌و ده‌نگه زوڵاڵه بن كه 63 ساڵه ده‌دره‌وشێته‌وه
ده‌قى په‌یامى پیرۆزبایی مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
به‌ڕێز د. ڤیان سلێمان سكرتێرى یه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستان..
به‌ڕێزان هه‌ڤاڵانى مه‌كته‌بى سكرتاریه‌ت و ئه‌نجوومه‌نى باڵا..
به‌بۆنه‌ى(63)هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕى دامه‌زراندنى یه‌كێتییه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان، یه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستان گه‌رمترین پیرۆزبایی له ئێوه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌كان و گشت ئه‌ندام و ئافره‌تانى كوردستان ده‌كه‌ین، هیوادارین هه‌میشه هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن له هه‌وڵ و كۆشش و كاروچالاكیه‌كانتان بۆ دابینكردنى گشت مافه‌كانتان له ئازادى و یه‌كسانى و به‌خته‌وه‌رى.
دامه‌زراندنى یه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستان به‌ر له(63)ساڵ به پاڵپشتى و بڕیارى سه‌ركرده و رێبه‌رى نه‌ته‌وه‌ییمان ((بارزانى نه‌مر)) ، هه‌نگاوێگى گرنگ بوو بۆ سه‌رجه‌م توێژى ئافره‌تان و وه‌ك سه‌كۆیه‌كی بایه‌خدار و كاریگه‌ر توانى به‌و ته‌مه‌نه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ى رۆڵى دیار‌و به‌رچاوى خۆى شانبه‌شانى تێكۆشانى گه‌له‌كه‌مان و بزووتنه‌وه سیاسیه‌كه‌ى له گشت قۆناغ و شێوازه‌كانى خه‌بات و كۆڵنه‌دان دا ببێنێ و گه‌لێك ده‌سكه‌وتى به‌نرخیش به‌ده‌ست بێنێ.
ئاشكرایه توێژى به‌رفراوانى ئافره‌تان به‌پێی ئه‌و پانتایی وپێگه‌یه‌ى هه‌یانه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا، ئه‌رك وكارێكى چاره‌نووسسازیان له ئه‌ستۆدایه و سه‌نگ و كاریگه‌ریه‌كیشیان هه‌یه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌و پێشكه‌وتن و بونیاتنانى ئاینده‌وه، له‌و رووه‌وه‌ش قوربانی زۆریان داوه و به‌رده‌وامیشن له‌و رێگایه‌دا، بۆیه رۆڵى به‌رپرسانه‌ى ئێوه‌و یه‌كێتیه‌كه‌تان زۆر گرنگ و بایه‌خداره، به‌تایبه‌تى له‌و قۆناغه چاره‌نوسسازه‌ى ئه‌مڕۆماندا شانبه‌شانى رۆڵه‌كانى گه‌له‌كه‌مان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى مه‌ترسیه‌كان و په‌لامارو هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆریستان و دوژمنان و نه‌یارانمان و داكۆكیكردن و پاراستنى ئه‌و ئه‌زموونه و ده‌سكه‌وته‌كانمان و ده‌ربازبوون له‌و ئاسته‌نگ وكۆسپانه‌ى له‌ئارادان.
له‌م بۆنه‌یه‌دا پاڵپشتى و پشتیوانى به‌رده‌وامى خۆمان بۆ یه‌كێتیه‌كه‌تان و سه‌رجه‌م ئافره‌تانى كوردستان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و ئومێده‌وارین هه‌رده‌م پێشه‌نگ و پێشڕه‌وى بزووتنه‌وه‌ى ئافره‌تانى كوردستان بن بۆ به‌رجه‌سته‌كردن و به‌ده‌ستهێنانى گشت ماف و داخوازیه ره‌واكانیان، هه‌روه‌ها هه‌رده‌م ئه‌و ده‌نگه زوڵاڵ و راسته‌قینه‌یه بن، كه شه‌ست و سێ ساڵه ده‌دره‌وشێه‌وه و گه‌شه ده‌كات و په‌ره‌ده‌ستێنێ و له‌هه‌ر قۆناغ وسه‌رده‌مێكیشدا وه‌ڵامى واقیعیانه و گونجاوى خواست و ویسته‌كانى ئافره‌تان و كێشه ره‌واكانیانن.
سڵاو (63) ساڵ نه‌سره‌وتن تێكۆشانى پڕبه‌خششتان..
ئومێده‌وارین هه‌میشه به‌ره‌وپێش بچن و هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن ..
مه‌كته‌بى سیاسى
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
