18 گۆڕی بەكۆمەڵ له شنگال دۆزرانەوە، زیاتر لە 2هەزار قوربانییان تێدایە
(مەحما خەلیل) قایمقامی قەزای شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "تائێستا گۆڕەكان بە تەواوی هەڵنەدراونەتەوە. داوا لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین، كە هەرچی زووە دەست بە هەڵدانەوەی گۆڕەكان بكەن و هەوڵێكی جیددی بخەنە گەر، چونكە كەش و هەواكەی باراناوییە و ئەمەش كاریگەریی خراپی هەیە لەسەر روفاتەكان."
لە 12ی مانگی رابردوودا، هێزەكانی پێشمەرگە بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی (سەرۆك بارزانی)، ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی شارۆچكەی شنگالیان لەژێر دەستی داعش دەست پێكرد و، به كهمتر له 48سهعاتیش، تواندرا تەواوی تەواوی قەزای شنگال ئازاد بكەن.
