"بۆ منداڵه‌ ونبووه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ چاوه‌ڕێی بودجه‌ ده‌كه‌ن"

سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانکردنی ھەڵه‌بجەی شەھید دەڵێ، بۆ ئەنجامدانی پشکنین بۆ منداڵە ونبووەکەی ھەڵه‌بجە کە دۆزراوەتەوە پێویستیان بە بودجە ھەیە و وەزارەتی داراییش بەڵێنی داوە بۆیان دابین بکات.

سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانکردنی ھەڵه‌بجەی شەھید (لوقمان عەبدولقادر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابرد منداڵێکی دیکەی ونبوی ھەڵه‌بجە لەوڵاتی ئێران دۆزرایەوە و دواتر لەگەڵ دایکوباوکی کە بەخێویان کردووە سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کرد و بۆ پشكنینیش خوێنیان لێوەرگرتووه‌، ئێستا چاوەڕێی ئەوە دەکەن پشکنینی بۆ بکەن، بۆئەوەی بزانن کە منداڵی کامە خێزانە.

(لوقمان عەبدولقادر) گوتیشی، ٦٠خێزان چاوەڕێ دۆزینەوەی منداڵەکانیان دەکەن، بۆیە پێویستە پشکنین بۆ ھەر ھەموویان بکەن، ئەمەش پێویستی بە بودجە ھەیە، بۆیە داوایان لە وەزارەتی دارایی کردووە و رەزامەندیان دەربڕیووە و لەئێستادا چاوەڕێی ئەوە دەکەن بودجەکە دابین بکرێت و پشکنینەکە ئەنجام بدرێ.
Top