"داوایانه دوو ترلیۆن دینار بدرێته پێشمهرگه"
ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (حاکم سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: ئەمڕۆ لەکۆبوونەوەی لیژنەکەیان لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق باسمان لەداواکاری کورد کردووە کە پێویستە وەکو ساڵانی پێشوو بەشە بودجەی ھەرێم ١٧%بێت و ئەوان داوا دەکەن بۆ١٣% کەمبکرێتەوە و ئەگەر ھەرێمی کوردستان نەوتی خۆی بەشێوەی سەر بەخۆ بفرۆشێت، پێویستە بەشە خۆراک و دەرمان ببڕدرێ، بەڵام ئێمە ئەوەمان رەتکردەوە و هیچ رێككهوتنێكیشمان نهكرد.
دهیشڵێ، بۆ حەشدی شەعبی زیاتر لەدوو ترلیۆن دینار دانراوە و داوا دەکەن زیادبکرێت و ئێمەش داوامان کردووە ھەمان بڕە پارە بۆ پێشمەرگە دابنرێت، بەڵام ئەوان پێی رازی نینە و ئێمەش سورین لەسەر ئەوەی پێویستە بەشێکی دیاریکراو بۆ پێشمەرگە دابنرێت، چونکە پێشمەرگە بەشێکە لەھێزی بەرگری عێراق.
ئاماژهیشی دا، لەسەر ئەو خاڵانە نەگەیشتینە رێککەوتن، بۆیە بڕیارە سبەی زیاتر لهو پرسهوه قسه دهكهین جا ئهگهر گهیشتنه رێككهوتن ئهوا باشه ئهگهریش نا ئێمه دهنگ به بودجه نادهین.
