حه‌فته‌ی دابێ 4 وه‌زیر دێنه په‌رله‌مان
(د.ئه‌شواق جاف) ئەندامی كورد له‌نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، له‌دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌ماندا زیاتر له 30 واژوو كۆكرایه‌وه به مه‌به‌ستی میوانداری كردنی هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ناوخۆ و گواستنه‌وه و به‌رگری حكوومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێ بۆ گه‌شته ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی راده‌گرن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نووینه‌رانى عیراق گوتیشی: " 62 واژووى دیكه‌ش له‌لایه‌ن په‌ڕله‌مانتاران كۆكرایه‌وه بۆ بابه‌تى هاتنى هێزى توركیا بۆ نێو خاكى عیراق ئه‌وه‌بوو سه‌رۆكى په‌ڕله‌مان بابه‌ته‌كه‌ى ڕه‌وانه‌ى لیژنه‌ى ئه‌من و به‌رگرى كرد بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌باره‌وه بكه‌ن و له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه و به‌رگرى و ناوخۆى عیراق داواكرا بێن بۆ په‌ڕله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك پێوه‌ست به‌م پرسه بده‌ن.
جاف ده‌یشڵێ، سه‌رۆكایه‌تى په‌ڕله‌مان داواى كرد كاتێك بۆ میواندارى كردنى وه‌زیره‌كان دیارى بكرێت و حه‌فته‌ی دابێیش كاتیه‌تی.
