"11 گومانلێكراوی دی ده‌ستگیركران "
سه‌رچاوه‌یه‌كى پۆلیس له كه‌ركووك رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه‌كانى پۆلیسى ئاماده هه‌ڵمه‌تێكى گه‌ڕان و پشكنینیان له گه‌ڕه‌كى ساحه‌ته‌یه‌ران له‌نێو شارى كه‌ركووكدا ئه‌نجام دا و 11 گومان‌لێكراو ده‌ستگیر كران كه خه‌ڵكى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى عێراق بوون و به‌هۆی پێوه‌ندیكردنیان به گروپه تیرۆریستیه‌كانه‌وه راپێچی لێكۆڵینه‌وه كران.
جێی ئاماژه‌یه له به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌تی پۆلیسی ناو كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ردا ناوبه‌ناو گومان‌لێكراو ده‌ستگیرده‌كرێن ئه‌مه‌یش به‌مه‌به‌ستی زیاتر سه‌قامگیركردنی شاری كه‌ركووكه.
