پۆلیسی هەولێر دوو باندی دزیكردنی دەستگیر كرد
لەو بارەیەوە، نەقیب هۆگر عەزیز، وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ئاشكرای كرد، لە ماوەی ڕابردوودا دوو باندی دزیكردنیان قۆڵبەست كردووە كە لە چەند تاوانێكی دزیكردن لە هەولێر و دەوروبەری، تێوەگلاون.
هۆگر عەزیز ڕوونیشی كردەوە، هەردوو باندەكە لە شەش تۆمەتبار پێك هاتوون و بەم زووانە زانیاریی زیاتر سەبارەت بە ناسنامەی تۆمەتباران و چۆنیەتیی دزیكردنەكان بۆ میدیاكان دەخەنە ڕوو.
