له باشیك بنکە و بارەگاکانی داعش خاپوور کران
"نه‌جم عه‌بدوڵڵا قادۆ"، جێگری سه‌رپه‌رشتیاری میحوه‌ری باشیكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان تایبه‌ت به(باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند:" به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه (10/12/2015)، له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاریی وردی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان به چڕی بۆردومانی مۆڵگه‌كانی چه‌كدارانی داعشیان له گوندی (عومه‌ر قامچی) له میحوه‌ری باشیك كرد."
ناوبراو ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كرد،" به‌پیێ زانیاریی وردی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه‌له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانانه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، جگه‌له خاپووربوونی چه‌ندین بنكه و باره‌گا، 2 ئه‌میر و 8 چه‌كداری ڕێكخراوی توندڕه‌وی داعش كوژراون."
نه‌جم عه‌بدوڵڵا قادۆ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ئه‌و بۆردومانانه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، له‌كاتێكدا بووه كه ماوه‌ی دوو ڕۆژه هه‌ست به جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له‌و گونده‌ی سنووری شاره‌دیێ باشیك كراوه، بۆیه دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه زانیاریی وردیان له‌باره‌ی بنكه‌كانی داعشه‌وه وه‌رگرت، ده‌موده‌ست هاوپه‌یمانانیان لێ ئاگادار كردووه‌ته‌وه."
باس‌نیوز
