كۆنگرێسی ئه‌مریكا :ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسای ناردنی راسته‌وخۆی چه‌ك بۆ كوردستان
برگه‌ی یه‌كه‌م : كۆنگرێس سه‌باره‌ت به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان(KRG) گه‌یشتۆته ئه‌و ئاكامه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان حكومه‌تێكی هه‌ڵبژێراوه له هه‌رێمی كوردستان له عێراقدا، كورده‌كانی عێراقیش هاوپه‌یمانێكی پشت پێ به‌ستراوی سه‌قامگیره بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها هێزی پێشمه‌رگه كه‌موكورتی هه‌یه له‌چه‌ك و ئوتومبیلی زرێپۆش و و پێداویستی جه‌نگ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌رده‌وام بن له هێرشه‌كانیان دژی تیرۆریستانی داعش،ئه‌مه‌ش وایكردووه ئه‌و داوایه بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و یارمه‌تیانه‌یان بدرێت.
برگه‌ی دووه‌م : له‌م برگه‌یه‌دا كۆنگرێس هه‌ستی به‌م حاڵه‌تانه كردووه كه گه‌لی كوردستان رووبه‌رووی هه‌ره‌شه‌یه‌كی جدی و كوشنده‌ی تیرۆریستانی داعش بۆته‌وه، هێزی پێشمه‌رگه كه به‌شێكه له هێزه سه‌ربازییه‌كانی عێراق، ناتوانێت چه‌كه‌كانی سوپای عێراق به‌كار بهێێنت.
برگه‌ی سێهه‌م : سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان، پێویسته به‌وجۆره بێت كه راسته‌وخۆ هاوكاری سه‌ربازی بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش.
برگه‌ی چواره‌م : به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌سه‌ڵاتی باری نائاسایی له مادده‌ی خزمه‌تی سه‌ربازی په‌یوه‌ندار به مه‌شق و راهێنانی راسته‌وخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار بكرێت.
* ئه‌م برگه‌یه ده‌سه‌ڵات به‌سه‌رۆك ده‌دات كه راسته‌وخۆ چه‌ك و مۆڵه‌تی بارزگانی پێداویستی به‌رگری بازرگانی بگاته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی پشتگیركردنی هه‌وڵه‌كانی هاوپه‌یمانی نیوده‌وڵه‌تی دژی داعش یان هه‌ر گروپێك كه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه.
* جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه پێویسته سه‌رۆك راوێژ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بكات بۆ جێبه‌جێكردن و ناردنی ئه‌م هاوكاریانه، هه‌روه‌ها ده‌بێت پێشتر جۆری ئه‌و هاوكاریانه‌ی بۆ كوردستانی ده‌نرێت به حكومه‌تی عێراق راگه‌یه‌نرابێت.
* كۆنگرێس چاودێری ئه‌و چه‌كانه ده‌كات كه ده‌فرۆشرێت به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش به‌و مه‌رجه‌ی راپۆرتی په‌یوه‌ندار بدرێته لیژنه‌كانی كۆنگرێس به‌شێوه‌یه‌ك بگونجێت له‌گه‌ڵ سروشت و كاتی دیاریكراوی برگه‌ی به‌رگری ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی دابین بكات.
* ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی دراوه بۆ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ چه‌ك بدرێته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه یاسایه ته‌نها بۆ ماوه‌ی 3 ساڵه و دوای ئه‌و 3 ساڵه كاری پێ ناكرێت.
