مێدیاكانی توركیا: سه‌ردانی بارزانی زۆر كاریگه‌ر و ستراتیژییه
میدیاكانی توركیا به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ شڕۆڤه‌ی هاتنی (بارزانی) بۆ ئانكارا ده‌كه‌ن و پێیان وایه، هاتنه‌كه‌ی زۆر كاریگه‌ر و ستراتیژییه، چونكه له ئێستادا توركیا نێوانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقدا خۆش نییه و پێده‌چێت (بارزانی) نێوه‌ندگێری له نێوانیاندا بكات.
(سه‌رۆك بارزانی) له ئێواره‌دا سه‌عات 5 یه‌كه‌م دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری توركیا (ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان) ده‌بێت و له كۆشكی كۆمارییش پێشوازی له (بارزانی) ده‌كات. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و 2 سه‌رۆكه، 2 سه‌عات ده‌خایه‌نێت و پاشان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا (ئه‌حمه‌د داودئۆغلو)دا كۆ ده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی مێدیاكانی ئه‌و وڵاته، خاڵێكی ئه‌جێنداكه‌ی په‌یوه‌ندی به‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌وه هه‌یه، كه (بارزانی) به‌ر له‌وه‌ی بێت بۆ ئانكارا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا (حه‌یده‌ر عه‌بادی) ئه‌نجامی دا و، پێده‌چێت (بارزانی) په‌یامی (عه‌بادی) پێ بێت بۆ توركیا له‌سه‌ر ئه‌و ناكۆییه‌ی كه‌وتووه‌ته نێوان ئه‌و 2 وڵاته‌وه، له‌سه‌ر هاتنی هێزی توركیا بۆ باشیكی نزیك مووسڵ.
ته‌له‌ڤزیۆنی سی ئێن ئێنی تورك پێی وایه، كه (بارزانی) له كۆبوونه‌وه‌كانیدا هه‌وڵی نێواندگێری ده‌دات له نێوان توركیا و عێراقدا، چونكه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه (بارزانی) پێی وابووه كه هاتنی هێزی توركیا به ئاگاداری حكوومه‌تی عێراق بووه، بۆیه پێده‌چێت له‌م سه‌ردانه‌ی بارودۆخه‌كه هێمنتر بكاته‌وه.
ئه‌وه‌ی زۆر تیشكی خراوه‌ته له‌سه‌ر ئه‌م سه‌ردانه‌ی (بارزانی) بۆ توركیا و پێشوازیكردنی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته و كۆبوونه‌وه به شێوه‌یه‌كی جیا له‌گه‌ڵ هه‌موویان، بازرگانیكردنی گازی سرووشتییه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا.
دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی توركیا مه‌ترسیی بڕینی گازی سرووشتی رووسیای بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی هه‌ست پێكرد، ئیدی به دوای شوێنگره‌وه‌ی رووسیادا ده‌گه‌ڕا بۆ ئه‌وه‌ی گازی سرووشتی لێ بكڕێت، هه‌رێمی كوردستانیش یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه ده‌توانێت 50 ساڵ گازی سرووشتی هه‌موو توركیا دابین بكات، كه ئه‌مه‌یش شاره‌زایانی بواره‌كه ئاماژه‌یان بۆ كردبوو، بۆیه پێده‌چێت له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌یش قسه له‌گه‌ڵ (بارزانی) بكرێت.
میدیاكانی توركیا هاتنی (بارزانی) بۆ توركیا به گرینگ وه‌سف ده‌كه‌ن و پێیان وایه، كه له ناوچه‌كه‌دا توركیا هیچ دۆستێكی نه‌ماوه له (بارزانی) زیاتر، بۆیه ئاڵوگۆڕكردنی پرسه هه‌نوكه‌ییه‌كان و پرسی بازرگانییش له‌گه‌ڵیدا له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوو لایه‌ندایه.
