كۆنگرێسی ئه‌مریكا بۆ سه‌رۆك ئۆباما:ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت شه‌ڕی داعش ببه‌یته‌وه . ده‌بێت چه‌ك و كه‌ل و په‌ل راسته‌وخۆ بگاته ده‌ستی پێشمه‌رگه
پێشمه‌رگه له‌و كاته‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش له 2014 راگه‌یانراوه، سه‌لماندنوویه‌تی كه ئه‌و هێزه‌یه خاوه‌نی ئیراده‌یه‌كی به‌رزه و پابه‌نده به‌شه‌ركردن دژی تیرۆریستانی داعش له عێراق و سوریا، به‌ڵام پێشتر كۆنگرێسمانه‌كانی هه‌ردوو حزبی كۆماری و دیموكراتی پشتگیری ئه‌و یاسایه بوون كه پێویسته چه‌ك و كه‌لوپه‌ل له‌رێگه‌ی حكومه‌تی به‌غداوه بگاته ده‌ستی پێشمه‌رگه. به‌ڵام هه‌تا ئێستاش كاتێك به‌راوردی چه‌ك و پێداویستی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و ئه‌و ملیشیا شیعانه‌ی كه ئێران پشتگیریان ده‌كه‌ین، ته‌نانه‌ت كاتێك به‌راوردی ئه‌و چه‌ك و كه‌لوپه‌لانه‌ش ده‌كه‌ین كه له‌به‌رده‌ستی تیرۆریستانی داعشه، ئه‌وا به ئاشكرا دیاره چه‌ك و كه‌لوپه‌لی به‌رده‌ستی پێشمه‌رگه له هه‌موویان كه‌متره. له‌مباره‌وه كۆنگریسمان ئیدوارد راندل رۆیس ( ئید رۆیس) كه كۆنگریسمانیكی كۆمارییه و سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆنگرێسه به سایتی میلیته‌ری راگه‌یاندووه: گه‌یشتنی چه‌ك و كه‌ل و په‌ل له‌رێگه‌ی به‌غداوه بۆ هێزی پێشمه‌رگه حه‌تمه‌ن دواده‌كه‌وێت و له‌كاتی خۆی ناگاته ده‌ستی پێشمه‌رگه، بۆیه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌راستی داعش تێكبشكێنین ده‌بێت ئه‌مه بگۆرین و راسته‌وخۆ چه‌ك و كه‌لوپه‌ل بۆ پێشمه‌رگه دابین بكه‌ین. ئه‌م كۆنگرێسمانه له مانگی مارتی 2015 پرۆژه‌یه یاسایه‌كی گه‌ڵاڵه كردبوو كه راسته‌وخۆ چه‌ك و كه‌لوپه‌ل بگاته ده‌ستی پێشمه‌رگه، به‌ڵام ئه‌م پرۆژه یاسایه ئه‌و كات له كۆنگرێس ده‌نگی پێویستی نه‌هێناو په‌سه‌ند نه‌كرا، به‌ڵام ئێستا 49 كۆنگرێسمان كه 35یان كۆمارین و 14 یان دیموكرات، دووباره خه‌ریكی گه‌ڵاڵه كردنی یاسایه‌كی دیكه‌ن و ده‌یانه‌وێت كۆنگرێس په‌سه‌ندی بكات بۆ ئه‌وه‌ی داوا له‌سه‌رۆك ئۆباما بكه‌ن راسته‌وخۆ چه‌ك بگاته ده‌ستی پێشمه‌رگه.
نووسینی : بیرتان جۆردن - Military.com
