سەلیم جبوری: ئازایه‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ جێگه‌ی‌ سوپاسی‌ عیراقییه‌كانه‌ .

سەلیم جبوری: ئازایه‌تی‌  پێشمه‌رگه‌ جێگه‌ی‌ سوپاسی‌ عیراقییه‌كانه‌ .
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق رایگه‌یاند، پێویسته‌ په‌له‌ بكرێت له‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان بۆ شوێنی‌ خۆیان، وتیشی‌، ئازایه‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ جێگه‌ی‌ سوپاسی‌ عیراقییه‌كانه‌.

ئه‌مڕۆ 9ی كانونی یه‌كه‌می 2015، سه‌لیم جبوری‌، سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق له‌ دیداری‌ راوێژكاری‌ په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕی‌ داعش و بارودۆخی‌ ئاواره‌كان رایگه‌یاند: "پێویسته‌ په‌له‌ بكرێت له‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان بۆ شوێنی‌ خۆیان، نابێت هیچ ئاسته‌نگێك هه‌بێت له‌به‌رده‌م گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان".

وتیشی‌: "دوای‌ داعش كێشه‌ی‌ ترمان ده‌بێت، بۆیه‌ بۆ قۆناغی‌ دوای‌ داعش پێویستمان به‌ پلانی‌ پێشوه‌خته‌ هه‌یه‌".

ئاشكراشیكرد: "هاوڵاتیان نابێت له‌سه‌ر بنه‌مای‌ شیعه‌و سونه‌ پۆلێن بكرێن".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد: "ئازایه‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ جێگه‌ی‌ سوپاسی‌ عیراقییه‌كانه‌".

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 9ی‌ كانونی‌ یه‌كه‌می‌ 2015، دیداری‌ راوێژكاری‌ په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕی‌ داعش و بارودۆخی‌ ئاواره‌كان به‌ به‌شداری‌ پارێزگاكانی‌ به‌غداو ئه‌نبارو دیاله‌و كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین به‌ڕێوه‌چوو.










خه‌ندان
Top