گهڕانهوه بۆ شنگال دهستی پێكرد
(عەباس ئەمیر) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کۆچوکۆچبەرانی سۆران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئەو کوردە ئێزدیانەی ئەوانەی ئاوارەی سۆران و شارۆچکەکانی دەوروبەر بوونە، دەستیان کردووە بە گەڕانەوە بۆ شنگال و، شاد دەبنەوە بە زێدی خۆیان؛ تا ئێستا زیاتر لە 90 خێزان گەڕاونەتەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان؛ ئاوارەیەکی زۆریش چاوەڕوانن لەو ڕۆژانەدا بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان."
گوتیشی: "ئێمەی لایەنی پەیوەندیدار بەردەوام هانی ئاوارەکان دەدەین بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر ئەو ماڵوحاڵەی خۆیان، کە هێزی پێشمەرگە ئازادی کردووەتەوە بۆیان؛ هەڵمەتێک هەیە، کە حکوومەتی هەرێم لەگەڵ UN هاوکاری ئاوارەکان بکات بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان؛ ئۆتۆمبێل و کرێی گەڕانەوە بۆ ئاوارەکان دابین بکات، لەگەڵ بەڵگە بە ئاوارەکان بدرێت کە لەو شوێنانەی ئاوارە بوونە لێی نیشتەجێ بوونە.
