قافڵه‌یه‌کی تیرۆریستان له‌م شوێنه له‌ناو ده‌برێن
کاتژمێر ٢:١٠ خوله‌کی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌رواری ٨-١٢-٢٠١٥ له گوندی به‌ده‌نه‌ی گه‌وره، سه‌ر به میحوه‌ری خازر، قافڵه‌یه‌کی تیرۆریستانی داعش له لایه‌ن فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ھاوپه‌یمانه‌وه بۆردومان کران.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست فه‌رمانده مه‌یدانییه‌کانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی له‌و میحوه‌ره که‌وتوون، قافڵه‌ی تیرۆریسته‌کانی داعش پێکھاتبوون له ٣ ئۆتۆمبێل، که چه‌ندین تیرۆریستیان تێدابووه، که له ئه‌نجامی بۆردومانه‌که‌دا سه‌رجه‌م تیرۆریسته‌کان به ئۆتۆمبێله‌کانیانه‌وه تیاچوون.
راگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی
٨-١٢-٢٠١٥
