سه‌رۆك بارزانی : لەگەڵ بەغدا و مۆسکۆ لەگفتووگۆداین دەبێت ئاسمانی کوردستان بپارێزرێت

سه‌رۆك بارزانی : لەگەڵ بەغدا و مۆسکۆ لەگفتووگۆداین دەبێت ئاسمانی کوردستان بپارێزرێت
سه‌رۆك بارزانی : نەمان گوتووە سەربەخۆیمان ناوێت

لەگەڵ بەغدا و مۆسکۆ لەگفتووگۆداین دەبێت ئاسمانی کوردستان بپارێزرێت

ئه‌مرۆ سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه‌ دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان گرێدا و له‌م كۆنگره‌ رۆژنامه‌نووسیه‌دا باس لە بارودۆخی ناوچەکە و شەڕی داعش کرا، بارزانی لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکەدا گوتی:"بۆ سێیهەم جارە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی کوردستان دەکا، پار ساڵ مانگی ٨ ئێمە لەشەڕێکی سەخت بووین لەگەڵ داعش، لەو کاتەدا وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی هەولێری کرد لێرەوە دەلێن ئەڵمانیا بایەخ دەدات بە هەرێمی کوردستان ئێستاش دەرفەتێکی باش بوو ئاڵوگۆڕی لەسەر پرسی داش بکەین و لەسەر رووداوەکانی ناوچەکە لەیەکتری نزیک بوین بیروراکان وابوون کەهەموو گرفتەکان بەدیالۆگ چارەسەر بکەین".
لەبارەی موشەکی ڕووسی بەسەر ئاسمانی کوردستانەوە و راگرتنی گەشتی ئاسمانی کوردستان بارزانی گوتی: "هەر هێرشێک لەدژی داعش باشە، بەڵام بەشێوەیەک بێت زیان بە هەرێمی کوردستان، نەگەیەنێت، کە بەداخەوە وەشاندنی موشەکی ڕووسی بەئاسمانی کوردستانەوە، دەبێتە مایەیی زیان بۆمان، بۆیە لەگەڵ رووسیا و بەغدا لەپەیوەندی داین بۆ ئەوەی ئەم گرفتە دروست نەبێت".
گوتیشی: "ڕووسیا هەندێک چەکی ناردووە بۆمان، بەڵام مەشق و راهێنانی بەپێشمەرگە نەکردووە".
لەبارەی سەردانی بۆ تورکیا دەڵێت: "لە ٧ و ٨ی مانگی رابردوو سەرۆک کۆماری تورکیا بانگشتی کردم، گوتی دوای ١٥ مانگ حەزدەکەم سەردانی تورکیا بکەین، منیش گوتم زۆر باشە، بەڵام ئێستا پرۆسەی ئازادکردنەوەی شنگال هەیە، بۆیەناتوانم بێم، بریارە لەم رۆژانە سەردانی تورکیا بکەم، لەوێ هەموو بابەتەکان باس دەکەم، بەڵام لەهەموویان زیاتر ئەوەیە کە ڕۆڵی تورکیا چی دەبێت بۆ لێدانی داعش، لەگەڵ بەغدا و تورکیاش قسەدەکەین ئەگەر شەڕی داعشە بەیەکەوە چی بکەین.
راشی گەیاند: ئامانججانە پرۆسەی ئاشتی لەتورکیا نەوەستێت و هەرچی لەتواناماندابێت ئەنجامی دەدەین بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان.
لەبارەی ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچەکانی درەوەی کوردستان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی: "ئێمە تائێستا بۆ ئەو شوێنانە چووین، کەسنووری کوردستانە، ئەو ناوچانەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، هیچ وەختێک دامان نەناوە کە ناوچەی کوردستانی نین، بەڵام گوتومانە ئەمانە لە چوار چێوەی مادەی ١٤٠ بەڵام سوپاس بۆ خوا ئەو ناوچانە ئازاد کراون، و پێشمەرگە لە داعشی پاکردوونەتەوە، بۆ گەرانەوەشیان دەگەرێینەوە بۆ رای خەڵکی ئەو ناوچانە.
دەشڵێت: "ئێمە لە هەرکوێ لەگەڵ بەغدا تەنسق بکەین، دەتوانین برۆین شەڕی داعش بکەین".
راشی گەیاند: نەمان گوتووە سەربەخۆیمان ناوێت بەڵام لەکات و شوێنی گونجان داوای دەکەین".
لەبارەی هاتنی سوپای تورکیا بارزانی ئاماژە بەوەدا: هاتنی هێزی تورکیا بۆ هەنێک ناوچەکە وەک ئەوەی زانیاریمان هەبێت، ئەمە رێککەوتنە لەگەڵ حکومومەتی پێشووی عێراق و حکوومەتی محلی موسڵ بووە، بۆیەوەی تورکیا یارمەتی هێزی خۆبەخشی موسڵ بکات، بۆ ئازادکردنەوەی موسڵ ئەمە بەپێی ریککەوتنی خۆیان بووە و هەرێمی کوردستان ئاگاداری هاتنی ئەو هێزە نەبووە، بۆیە لەگەڵ بەغدا و تورکیاش قسە دەکەین ئەگەر مەبەست لەهاتنی ئەو هێزە دژی داعشە شتێکی باشە، بەڵام ئەگەر گرفتیک هەبێت هەوڵ دەدەین چارەسەری بکەین بە گفتووگۆ.
Top