ئه‌مریكا.. شه‌ڕی داعش له‌سه‌ر زه‌وی، به‌هێزه‌كانی پێشمەرگە ده‌كه‌ین
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جه‌ختیكرده‌وه، كه پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه وشكانییه‌كان كه ئه‌ركی شه‌ڕی داعشیان پێسپێردراوه به‌رده‌وامه، وتیشی: "ئێمه پێشڕه‌وی باشمان به‌دیهێناوه، له‌مانگی رابردوودا هێزه كوردستانییه‌كان توانییان داعش له شنگال ده‌رپه‌ڕێنن، پاشان هێزه كوردی و عه‌ره‌بییه‌كان توانییان ناوچه‌ی ئه‌هوال له سوریا رزگار بكه‌ن، شنگال و ئه‌هوال دوو ناوه‌ندی گرنگ بوون بۆ هاتوچۆكردن و په‌یوه‌ندییه‌كان لای داعش".
له‌باره‌ی پێكهێنانی هێزێكی وشكانی و له‌ناوچه‌كه بۆ پاڵپشتی هێزه‌كانی دیكه، وتی: "پێشوازی له‌هه‌ر هه‌وڵێكی جدی ده‌كه‌ین بۆ له‌ناوبردنی داعش له سوریا و عیراق، شه‌ڕه‌كه درێژخایه‌نه، هیچ گومانێكیش نییه كه به‌رده‌وام ده‌بین له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان".
له‌لایه‌كی تره‌وه، سه‌رچاوه توركی و سوریه‌كان بۆ رۆژنامه‌ی "شه‌رق ئه‌وسه‌ت" ته‌ئكیدیان كرده‌وه، پرۆژه‌ی توركیا بۆ درستكردنی "ناوچه‌ی پارێزراو" له سوریا، به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی پێشڕه‌وی هێزه كوردییه‌كان و رووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه رووسییه‌كه‌وه".
خه‌ندان
