شنگال 17 گۆڕی بهكۆمهڵی لێ دۆزراوهتهوه
(شێخ شامۆ) نوێنەری کوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان گوتی: "تا ئێستا لە شنگال و دەوروبەریدا 17 گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە، تەنیا دوای ئازادکردنی شنگال زیاتر لە 12 گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە، کە هەندێک لەو گۆڕانەی پێش ئازادکردنی شنگال دۆزراونەتەوە هەڵدراونەتەوە و بە دەیان ڕوفاتیان لێ دەرهێنراوە."
گوتیشی: "سەنتەری لێکۆڵینەوە کار بۆ هەڵدانەوەی گۆڕەکانی دیکەیش دەکات بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی زانستیانە هەڵبدرێنەوە، ئەوەیش شتێکی زۆر باشە بۆ ئەوەی ئەو گۆڕانە لە دەستکاری و تێکدان بپارێزرێن، چونکە زۆر پێویستە کەسانی شارەزا ئەو گۆڕانە ببینن و هەڵبدنەوە، بۆ ئەوەی دیکۆمێنت بکرێن، بۆ ئەوەی کارەساتی شنگال بە جینۆساید بناسرێت، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لە کاتی دۆزینەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان دەستکاری نەکەن و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار بکەنەوە تا ببێتە بەڵگە بۆ ئەو کارەساتەی بەسەر کوردانی ئێزدیدا هاتووە".
