باراك ئۆباما: لە هاوکاریکردنی پێشمەرگە بەردەوام دەبین

باراك ئۆباما: لە هاوکاریکردنی پێشمەرگە  بەردەوام دەبین
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، کە بۆ بنبڕکرردنی داعش، دەبێ وڵاتانی موسڵمانیش بچنە نێو هاوپەیمانێتی نیودەوڵەتی دژ بە داعش.



باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا لە وتارێکدا لە کۆشکی سپی رایگەیاند، کە وڵاتەکەی هەموو تواناکانی کۆدەکاتەوە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش).



باراک ئۆباما پێیوابوو ”پێویست ناکات“ ئەمریکا بخزێندرێتە نێو شەڕێکی درێژخایەن لە عێراق و سوریا، کە بە گوتەی ئۆباما، رێکخراوە توندڕەوەکان ئەمەیان دەوێت.



سەرۆکی ئەمریکا هەروەها رایگەیاند، کە ئەو رێکخراوە تیرۆریستییانە دەزانن ناتوانن بەسەر هێزەکانمان سەرکەون، ”بەڵام دەزانن ئەگەر ناوچەیەکی دیکەمان داگیرکرد، ئەوا دەتوانن بۆ ماوەیەکی درێژ بمێننەوە“.



باراک ئۆباما باسی پلانی وڵاتەکەی کرد بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش و رایگەیاند، کە ئەمریکا بە سێ شێوە شەڕی ئەو رێکخراوە دەکات، ”هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر بارەگاکانیان، ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هیزە تایبەتەکانمان و هاوکاریی زیاتری ئەو هیزانەی لەسەر زەوی شەڕی داعش دەکەن“، کە بە دانپێدانانی زۆرینەی بەرپرسانی رۆژئاوا، هێزی پێشمەرگەی کوردستان تاکە هێزی زەمینییە، کە شەڕی داعش بکات و سەرکەوتنیشی بەدەستهێنابێت.



ئۆباما جەختی لەوەشکردووەتەوە، کە نابێ شەڕی ئەمریکا و داعش، وەک شەڕی ئەمریکا و ئیسلام بناسێندرێت و رایگەیاندووە، کە ئەگەر بیانەوێ تیرۆر بنبڕ بکەن، ”دەبێ وڵاتانی موسڵمانیش ببنە ئەندامی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش“، نەک دژایەتیی ئەو وڵاتانە بکەین و رق و قینەیان هەڵسێنین.






باسنیوز
Top