گەشت لە فڕگهی ههولێر و، سلێمانییەوە، ڕاگیرا
(شاخەوان عەبدوڵا) بڕیاریدەری لیژنەی ئاسایشوبەرگری لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "گەورەکردنەوەی پرسی ھاتنی ھێزی تورکیا بۆ ھەرێمی کوردستان تائیفییە، چونکە ھەر دەستێوەردانێکی ئەمەریکا یاخود تورکیا گەورە دەکەنەوە، بۆ ئەوەی عێراق ھاوپەیمانی نوێ دروست بکات و واز لەو جەمسەرە بهێنێت و، ھەندێکیش وەکو کارتێک دژی سەرۆکوەزیران بەکاری دەھێنن کە ناتوانێ سەروەریی خاکی عێراق بپارێزێت، بۆ ئەوەی بەدوای جێگرەوە بگەڕێن."
(شاخەوان عەبدوڵا) گوتیشی، ئەگەر ئەوان باس لە ھاتنی ھێزی تورکیا دەکەن، بۆ باسی ھێزەکانی دیکە ناکەن کە ئێستا لە عێراقدا شەڕ دەکەن؛ بۆیە لە ٩/٦ بەم لاوە، سەروەریی عێراق نەماوە؛ کاتێک دەتوانن سەروەریی عێراق بپارێزن کە ڕێگە بە ھیچ ھێزێک نەدرێت بێتە عێراق.
بڕیاریدەری لیژنەی ئاسایشوبەرگری گوتیشی، بڕیارە لە سەعات دەی ئەمشەوەوە فڕۆکەخانەی ھەولێر و، هیی سلێمانییش هەتا ٤٨ سەعات دابخرێن؛ دەڵێن گوایە ڕووسیا دەیەوێ بە ئاسمانی کوردستاندا داعشەکانی ناو سووریا مووشەکباران بکات.
ڕوونیشی کردەوە: "ئەمە دیاردەیەکی مەترسیدارە، ئەگەر ڕاست دەکەن بۆ بە ئاسمانی عێراقدا ڕەوانەی ناکەن!؟"
