سبهینێ، یهكێتی دێته لای پارتی
(فازڵ بەشارەتی) بەرپرسی لقی 12ـی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ھەڵهبجە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئەمڕۆ جارێکی دیکە لایەنەکان لەبارەی حكوومهتی خۆجێی ھەڵهبجە کۆ بوونەوە، بەڵام نەگەیشتنە ڕێککەوتن و ئێمەش ھەر بەشداریمان لەو کۆبوونەوەیە نەکرد، لەبەر ئەوەی بەو ڕێککەوتنە ڕازی نین."
دهیشڵێ: "ئەگەر بزانین داواکارییەکەمان جێبەجێ ناکرێت، نە دەچینە ئەو کۆبوونەوەیەوە و، نە ھیچ کۆبوونەوەیەکی دیکەشەوە، لەبەر ئەوەی ئەو ڕێککەوتنەی ئەوان کردوویانە لای ئێمە قابیلی قهبووڵ نییە و، پێی ڕازی نابین، لەبەر ئەوەی بە ئارەزووی خۆیان پۆستەکانیان دابەش کردووە."
(فازڵ بەشارەتی) گوتیشی، بڕیارە سبەی لەبارەی ھەمان پرس شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تەنھا سەردانی ئێمە بکات، بەڵام ئەگەر داواکارییەکەی ئێمە جێبەجێ نەکرێت، ئێمە ڕژدین لەسەر ھەڵوێستی خۆمان و لەو حكوومهتدا بەشداری ناکەین.
پارتیی دیموکراتی کوردستان، پۆستی قایمقامی ھەڵهبجە و چوار کورسی ئەنجومەنی پارێزگا و پۆستی هەندێ بەڕێوهبەرایەتییش بە هەقی خۆی دەزانێت.
