"رهنگه چوارشهممهی دابێ دهنگ به كاندیدانی یهكگرتوو بدرێ"
سەباح بابیری) سەرۆکی لیستی یەکگرتووی ئیسلامی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "کاندیدەکانی یەکگرتووی ئیسلامی، ئەمڕۆ ناوەکەیان گەیشتووەتە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک، بۆ ئەوەی ئەنجوومەن دەنگ لەسەر بدات، ڕۆژی چوارشەممەیش ئەنجوومەن، ئاسایی کۆ دەبێتەوە، ئیتر ئەویش بخرێتە بەرنامەوە یان نا، دیار نییە، ئەوە سەرۆکایەتی دەزانێت، بەڵام ئەگەری زۆرە هەر لەو ڕۆژەدا ئەنجوومەن دەنگی لەسەر بدات."
گوتیشی: "دوای ئەوەی ئەنجوومەن دەنگیان لەسەر دا، بەرز دەکرێتەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران، بۆ ئەوەی ئەوانیش تاوتوێ بکەن، دەستبەکار بن، ئەوانی دیکەیش کە گرێدراون بە ئەنجوومەنی وەزیران ئەوانیش بەرز کراونەتەوە، دوای دەنگدان لەسەر ئەوانەیش، ئەوانیش دەست بەکار دەبن".
شایانی باسە بەگوێرهی ڕێککەوتنی نێوان پارتیی دیموکراتی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی، لەسەر پۆستەکانی دهۆک 25 پۆست بەر یەکگرتووی ئیسلامی کەوتووە.
