ناوى خوێندکارانى وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگەکان ئاشکرا کرا

 ناوى خوێندکارانى وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگەکان ئاشکرا کرا
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانیدا ئەنجامی زانكۆلاین راگەیێندرا و ئێوارەی ئەمڕۆش ناوی خوێندكارانی وەرگیراو لە زانكۆ و پەیمانگەکان بڵاودەكرێتەوە.


دكتۆر كەریم ساڵح، راوێژكاری وەزارەتی خوێندن باڵ و توێژینەوەی زانستی ە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند "ژمارەی ئەو خوێندکارانەی فۆڕمی زانکۆ لاین-یان پڕکردووەتەوە 59 هەزار و 539 خوێندکارە".

گوتیشی "حاڵی حازر لەو ژمارەیە 32 هەزار خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیراون".

دكتۆر كەریم ساڵح ئاماژەی بەوەشكرد، دوو هەزار و 257 خوێندكار بەهۆی كەمی هەڵبژاردنی ناو كۆلێژەكان ناویان نەگەڕاوەتەوە، بەڵام ئەوانیش وەردەگیرێن و دەچنە ریزی وەرگیراوەكان، بەوەش بۆ ساڵی خوێندنی 2015-2016 ژمارەی وەرگیراوانی زانكۆ و پەیمانگە حكومییەكان دەگاتە زیاتر لە 34 هەزار خوێندكار.

بەوپێیەش لەكۆی سەرجەم دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی كە فۆڕمی زانكۆلاین-یان پڕكردووەتەوە، 25 هەزار خوێندكار وەرناگیرێن.


بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا کەمترین کۆنمرەی بەشی زانستی كه وەرنەگیراوه 441 بووە، کە دەکاتە کۆنمرەی 63.

کەمترین کۆنمرەی بەشی وێژەیی 441،17 بووە، کە دەکاتە کۆنمرەی 63،24.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا وەرگرتنەوەی ناوی خوێندكاران لە زانكۆلاین، كاژێر 8ی ئەمشەو یەكشەممە 6-12-2015 كارا دەبێت.



ئەنجامەکەت لێرە وەربگرەوە













رووداو
Top