ئەنجامی زانکۆلاین رادەگەیێندرێ

 ئەنجامی زانکۆلاین رادەگەیێندرێ
بڕیارە کاژێر 3 ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 6-12-2015 ئەنجامی زانکۆلاین و ژمارەی ئەو قوتابیانەی لەزانکۆ و پەیمانگا حكومییەكان وەرگیراون رابگەیێندرێت.

عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان رايگەیاند، ئەمڕۆ کاژێر 3ی ئەنجامی زانکۆلاین رادەگەیێندرێت، کە تێیدا ناوی قوتابیانی دوازدەی ئامادەیی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتیشی:" قوتابیان و خوێندکاران بەسەر زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دابەشکراون و لەکاتی بڵاوکردنەوەی ئەنجامی زانکۆلاینیشدا، کەمترین کۆنمرەی وەرگیراو لەزانکۆ و پەیمانگاکان لەگەڵ ژمارەی قوتابیانی وەرگیراو لەزانکۆ و پەیمانگاکان ئاشکرا دەکەین".

عەباس ئەکرەم باسی لەوەش كرد لە رۆژنانی داهاتوودا دەست بە وەرگرتنی قوتابییان لە زانۆك ئەهلییەكان دەكرێت.





ئەنجامەکەت لێرە وەربگرەوە












رووداو
Top