گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگیرا
دانا محه‌مه‌د سه‌عید، لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی راگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله به‌فر باینه‌ی كه له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پارێزگای سلێمانی گرتۆته‌وه، بڕیارماندا به راگرتنی گه‌شته‌كانمان به شێوه‌یه‌كی كاتی".
وتیشی: "هه‌ركاتێك ئه‌م شه‌پۆله به‌فربارینه نه‌ماو ئاسمان ساماڵ بویه‌وه، ئه‌وا گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه".
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 6ی كانونی یه‌كه‌می 2015، له شاری سلێمانی و قه‌زاو ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌فربارین ده‌ستی پێكردووه و به‌پێی پێشبینیه‌كانی كه‌شوهه‌وا، رێژه‌ی به‌فربارینه‌كه زیاد ده‌كات.
خه‌ندان
