"شنگالییهكان داوای ئیدانهكردنی پهكهكه و یهپهژه دهكهن"
(مەحما خەلیل) قایمقامی قەزای شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەو ئەنجومەنەی ئاوەدانكردنەوەی شنگالی پەكەكە نەیاسایی و، نەدەستووریەو نە تەمسیلی خەڵكی شنگالیش دەكەن.. 98% خەڵكی شنگال بڕوایان بە یاسا و ڕێساكانی عێراق هەیە و بەشدارییان لە هەڵبژاردنەكاندا كردووە و دەستووریان پەسەند كردووە.
بروایەكی تەواویان هەیە كە شنگال بەشێكە لە جیوگرافیا و میژوو و نەتەوە و یاسای هەرێمی كوردستان و دهیانهوێ پهكهكه و یهپهژه ئیدانه بكرێ. هەوڵی بەردەوامیش هەیە بۆئەوەی لە داهاتوودا شنگال بكرێت بە پارێزگایەکی هەرێمی كوردستان كە سەر بە حكوومەتی عێراقە."
قایمقامی قەزای شنگال ئاماژەیشی دا: "لە هیچ لایەنێكی قەبووڵ ناكەین ئیدانە بە سیادەتمان بكات و داوا لە سەرجەم لایەن و حزبوو ولاتاێك دەكەین ئیدانەی ئەم هەڵویستەی پەكەكەو یەپەژه بكەن لە شنگال و هەڵوێست وەرگرن بەرانبەر بە هەنگاوە نادەستووری و نایاساییەكانی پەكەكەوە، خۆ هەرچەندە كەسیش دانیان پێدا نانێت."
(كەریم سلێمان) ڕاوێژكاری ئەنجومەنی ڕۆحانی ئێزیدیان ڕایگەیاند: "هەموو لایەك باش دەزانین خاكی شنگال بەشێكە لە خاكی هەرێمی كوردستان بۆیە وەك بینیشمان ئازادكردنی شنگالیش بەدەستی هێزی پێشمەرگەو بەسەرپەرشتی (سەرۆك بارزانی) و هاوكای هێزی هاوپەیمانان بوو. ئەو ناوچانەی هەرێمیش كە پێشوتر كێشەیان لەسەر بوو ئێستا هەر لە خانەقینەوە تا كەركووك و شنگال لەدەستی هێزی پێشمەرگەیەو بە ئەمری واقیح خاكی هەرێمی كوردستانن."
وەكچۆن بە بڕیاری (سەرۆك بارزانی) هێزی پێشمەرگە چوونە كۆبانی و نەیانهێڵا كۆبانی بكەوێت و دوای تەواوبونی ئەركەكەیان گەڕانەوە هەرێمی كوردستان. بەهەمانشێوەش ئێمەی ئێزدی سوپاسی هەموو هێزێك دەكەین كە یارمەتیان دابین و هاوكاریان كردبین ئیدی ئەركەكەیان تەواو بووە، بەڵام ناكرێ هیچ هێزو لایەنێك خۆی فەرزبكات، ئەسڵەن بەگشتی ئەم ڕەفتارانە خزمەتی كوردیش ناكات ."
راوێژكاری ئەنجومەنی ڕۆحانی ئێزیدیان ڕونیشیكردەوە: "ئەم ئەنجومەنەی ئاوەدانكردنەوەی شنگالیش كە پەكەكە دیمەزراندووە نوێنەرایەتی ئیزیدیەكان ناكات، چونكە شنگالییەكان نوێنەریان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی پارێزگای نەینەواو، خۆشمان ئەنجومەنی قەزای شنگالیشمان هەیە كە ئەمانە نوێنەری یاسایی و ڕاستەقینەی شنگالیەكانن.
