پەیامێك لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانەوە
بەداخەوە، ژمارەیەك لە دەزگاكانی راگەیاندن هەواڵی وایان بڵاو كردەوە گوایە هەرێمی كوردستان، یارمەتی دارایی لە شانشینی عەرەبی سعودیاوە دەستكەوتووە، بۆیە دووپاتی دەكەینەوە لەو بارودۆخەدا و لەو كاتەی كە پرسی ئاوارەكان پێویستی بە یارمەتی و پاڵپشتیەكی زۆر هەیە، سەرتاپای ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستی و هیچ بنەمایەكی نیە.
عیراق بەگشتی و هەرێمی كوردستان، پێویستی بە یارمەتی وپاڵپشتی هەموو وڵاتانی دراوسێ و دۆستانی هەیە بە تایبەتی ئێستا كە لەشەڕێكی زۆر سەخت و قەیرانێكی قووڵی ئابوریدایە، بۆیە لەسەردانەكەی سەرۆك بارزانی بۆ هەردوو وڵاتدا ئەم پرسە زۆر بەڕوونی جەختی لەسەر كرایەوە و مەترسیەكانی بەشێوەیەكی راشكاوانە خرانەڕوو.
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان
5ـی كانوونی یەكەم 2015ـى زايينى
