ڕوونكردنەوەی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی سوپای توركیاوە
لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نیودەوڵەتی دژی تیرۆرستانی داعش، لە كۆتایی سالی ڕابردوو وڵاتی توركیا لە سۆران و قەڵاچۆلان دوو بنكەی مەشق و ڕاهێنانی تایبەت بە هێزی پێشمەرگە كردەوە و لە هەمان كاتدا بنكەیەكی دیكەی بۆ مەشق و ڕاهێنان بە هێزەكانی دیكەی عێراقی لە پارێزگای مووسڵ كردەوە و لەوێش هاوكاریی پێویست لە بواری سەربازیدا پێشكەش كراوە. بە مەبەستی فراوانتركردنی ئەو بنكەیەی پارێزگای مووسڵ، لەم ڕۆژانەدا پسپۆڕ و كەلوپەلی پێویست گەیەنراوەتە ئەو بنكەیە.
سەفین دزەیی
گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان
2015/12/5
