زیاتر لە 250 پزیشك دادەمەزرێندرێن و هەموویان درچوانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستانن

 زیاتر لە 250 پزیشك دادەمەزرێندرێن و هەموویان درچوانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستانن
بە پێشنیاری وەزارەتی تەندروستی و لەبەر میلاكاتی ئەو وەزارەتە بەیڕیاری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان 253 پزیشكی خولاو دادەمەزرێندرێن.



بەپێی بەڵگەنامەیەك كە واژووی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی بەسەرەوەیە، لە بەرواری 3-12-2015 دەرچووە و تێیدا هاتووە لەسەر پێشنیاری وەزارەتی تەندروستی و لەبەر میلاكاتی وەزارەتی ناوبراو، یڕیار دراوە ژمارەیەك لە پزیشكانی خولاو دادەمەزرێندرێن. كە بەم شێوەی خوارەوەیە.



1- دامەزراندنی (253) پزیشك كە دەرچووی خولی یەكەمی كۆلێژەكانی پزیشكی هەرێمی كوردستانن.


لەوانە:
- دەرچوانی زانكۆی هەولێری پزیشكی (132) كەسن.
- دەرچوانی زانكۆی سلێمانی پزیشكی (90) كەسن
- دەرچوانی زانكۆی دهۆك (31) كەسن



2- وەزارەتی تەندروستی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەكانی تەندروستی لە پارێزگاكانی هەرێم بەپێی پێویستی میلاكاتی سەرەوە دابەش دەكەن. بە رەچاوكردنی پێویستی پارێزگا و یەكە ئیدارییەكان.












باسنیوز
Top