فڕۆکەکانى هاوپەیمانان بۆردومانى داعش دەكەن لە میحوەرە باشیک

فڕۆکەکانى هاوپەیمانان بۆردومانى داعش دەكەن لە میحوەرە باشیک
دواى کۆنتڕۆڵکردنەوەى شەنگال و لە ئەمشەوەوە ئەوە سێیەم جارە بەو شێوەیە فڕۆکەکانى هاوپەیمانان بۆردومانى داعش بکەن لەو میحوەرە."

هەروەها وتیشى "بەپێى زانیارییەکان کە لە فەرماندەکانى پێشمەرگەوە لەو میحوەرە دەستمان کەوتووە هێشتا زیانەکانى داعش نەزانراون."

باشیک دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی موسڵ کە ١٢ کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای نەینەوا دوورە، دانیشتوانی لە مسوڵمان و ئێزدی و مەسیحی و شەبەک پێکهاتووە.

هێزی هاوپەیمانان لە مانگی ئابی ٢٠١٤ ەوە هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر داعش لە عێراق دەستپێکرد، لە مانگی ئەیلولیشدا هێرشەکانیان بۆ سەر داعش لە سووریا دەستپێکرد.

هێزەکانی پێشمەرگە بە درێژایی زیاتر لە هەزار کیلۆمەتر ڕووبەڕووی چەکدارنی داعش بوونەتەوە و تائێستاش چەندین هێرشی داعشیان تێکشکاندووە.
Top