80 له‌سه‌دی شنگال پاككرایه‌وه
لیوا (مه‌حموود كاكه‌یى) فه‌رمانده‌ى كه‌تیبه‌ى ئه‌ندازه‌ى سه‌ربازى كه له شنگاله، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانی گوت: " تائیستا زیاتر له 1000 بۆمبى چێنراومان پوچه‌ڵكردۆته‌وه و زیاتر له 15 ئۆتۆمبێلى بۆمبرێژكراویشمان پوچه‌ڵكردۆته‌وه، چونكه تیرۆریستانى داعش به چه‌ندین شێواز بۆمبیان دانابوو، زیاتر له ده جۆری بۆمبیشمان له‌نێو بردوون. گوتیشی كه، له‌نێو سه‌نته‌ری شنگالدا 80 له‌سه‌دی مین و بۆمبه‌كان له‌نێو بردراون و پاككراوه‌ته‌وه.
