"هه‌وڵده‌درێ ده‌سته‌ی نوێی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له‌خولی نوێ‌دا ده‌ستبه‌كار بێ"
گوته‌بێژى فراكسیۆنى زه‌رد له په‌رله‌مانى كوردستان (د. محه‌مه‌د عه‌لى یاسین)، بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگەیاند: " تا ئێستا هیچ شتێكى نوێ به ناوى رێككه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی ده‌سته‌یه‌كى نوێ بۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌ڕله‌مان نه‌كراوه، به‌ڵام قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان بگه‌نه رێگه‌چاره‌یه‌ك تا ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌ڕله‌مان بۆ خولى نوێی ساڵى دابێ ده‌ست به كار بێ ".
ده‌یشڵێ: "وه‌كو پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌ڕله‌مان به سه‌رۆك و جێگر و سكرتێره‌كه‌یه‌وه بۆ خولى گرێدانى نوێى ساڵى دابێ كاری له‌سه‌ربكرێ و په‌ڕله‌مان بگه‌ڕێته‌وه دۆخى ئاسایى خۆى و، ده‌سته‌یه‌كى نوێ ى سه‌رۆكایه‌تى په‌ڕله‌مان ده‌ست به‌كاربێ، چونكه ده‌سته‌ى كۆن ئه‌سته‌مه ده‌ستبه‌كار ببێته‌وه."
ئاماژه‌یشی دا:" لیژنه‌كانی په‌رله‌مان له‌كاردان، ته‌نیا دانیشتنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ناچێ، وه‌ك ده‌یشزانرێ كه له‌بارودۆخێكی وه‌ك ئێستادا دانیشتنی په‌رله‌مان سازنه‌درێ باشتره، چونكه كه دانیشتنى په‌ڕله‌مان ده‌كرێ ده‌بێ یاساییش ده‌رچوێندرێ و جێبه‌جێكردنی یاسایش پێویستی به باری دارایی هه‌رێم هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئێستا كه سه‌نگه‌ری هه‌رێم له‌جه‌نگی دژ به داعش زیاتر له 1000 كیلۆمه‌تره، بۆیه ئه‌نجامنه‌دانی دانیشتنی په‌رله‌مان ئاساییه.
