"ئهگهر پهكهكه و یهپهژه چۆڵی نهكهن ئهوا شکاتیان لێ دهكهین"
قایمقامی قەزای شنگال (مەحما خەلیل) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "یەپەکە و یەپەژە هێشتایش هەر فەرمانگە حکوومییەکانیان چۆڵ نەکردووە؛ ڕێز لە خەڵکی شنگال ناگرن، ئەوەتا ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ و قایمقامی شنگال کە نوێنەری خەڵکن بە فەرمی داوایان لێیان کردووە فەرمانگەکان چۆڵ بکەن، کەچی گوێیان لێ نییە و، دەڵێن بەس بە قسەی بەغدا دەکەن! جا ئەوە هیچ پەیوەندییەکی بە بەغداوە نییە و، وئەوە لە دەسەڵاتی پارێزگای مووسڵدایە."
(مەحما خەلیل) گوتیشی، ئەگەر یەپەکە و یەپەژە سوور بن لەسەر دابڕکردنی فەرمانگەکان، لە دادگاکانی عێراق و، لە نێودەوڵەتییەکانیشدا شکاتیان لێ دەکەین.
قایمقامی قەزای شنگال ڕوونیشی کردەوە، ئەوان هەر دەبێ ناوچەکە چۆڵ بکەن؛ وا ئیدارەی شنگال و پارێزگای مووسڵ کە نوێنەرایەتیی خەڵکی شنگال دەکەن، پێداگرن كه دهبێ ئهوانه له شنگال بڕۆن.
