وادهی راگهیاندنی ناوی قوتابیانی وهرگیراو له زانكۆكاندا دهستنیشان كرا
(شوکریە شێخانی) ئەندامی لیژنەی پەروەردەوخوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاند: لەسەر دواکەوتنى راگەیاندنى ناوی قوتابیانی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا بەدواداچوونى کردووە كه ئەم ساڵ جیا لە ساڵانی پێشوو، دەرچونی ناوی قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان دواکەوتووە و ئەمەش بووهتە هۆکاری نیگهرانی بۆ قوتابیان، ئەمڕۆیش پێوەندیم بە وەزارەتی خۆێندنی باڵا کرد و ئهوان پێیان راگهیانین كه حهفتهی دابێ ناوهكانیان بڵاودهكرێتهوه.
