سه‌رۆك بارزانی یه‌كه‌م سه‌رۆكه، شای عەرەبستان وا پێشوازیی لێ کردبێت
(د. ساڵح مەلاعومەر عیسا) چاودێری سیاسی و مامۆستای زانکۆ، پێوه‌ست به ئه‌و گرینگییه‌كه‌ی له سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمدا هه‌یه، وا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی دوا: "ئەگەر لە ڕوانگای دیپلۆماسی و زمانی جەستەیی خوێندنەوە بۆ سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ ئیمارات و عەرەبستان بکەین، دەبینین کە گرنگیەکی ئێکجار زۆری ھەیە بۆ ھەرێمی کوردستان.
ده‌رباره‌ی ڕوانگای دیپلۆماسییەكه‌ی، باوه‌ری وایه، ''ئەوە دیار دەبێت کە کورد لە ڕۆژھەڵاتی ناویندا وەکو گەمەکەرێکی سەرەکی لێی دەڕواندرێت، کە دەتوانی ڕۆڵێکی ئێکجار کاریگەری ھەبێت لە بەرپەرچدانەوەی گروپە تیرۆریستەکان و سەقامگیرکردنی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
ئاماژه‌كانی (د. ساڵح مەلاعومەر عیسا) لە ڕوانگەی زمانی جەستەییشەوە، وایه كه، بەو 'پێشوازییەی (شاسەلمان) لە (سەرۆک بارزانی) کردی، کە ڕێزێکی ئێکجار زۆری بۆ بۆی ھەبووە، چونکە وه‌ك ده‌ڵێ، ''پاشای عەرەبستان کاتێک پێشوازی لە سەرۆکی وڵاتان دەکات بەو شێوەیە نییە، ئەمەش ئەوە دەگەیێنێت کە کەسایەتیی (سەرۆک بارزانی) وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان کە خۆی سەرپەرشتیی شەڕه‌کانی دژی داعش دەکات، کاریزمایی زیاتری بە (سەرۆک بارزانی) داوە، بۆیەش وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوین بەم شێوەیە ڕێزی لێ دەگرن.''
ئەو چاودێرەی سیاسه‌ت ڕوونیشی کردەوە، ئەو سەردانە کاریگەریی زۆری دەبێت بۆ بەھێزکردنی پێگەی ھەرێمی کوردستان لە ڕۆژھەڵاتی ناویندا، کە ئەمەش بە شێوەیەکی گشتی لە بەرژه‌وەندیی ھەرێمی کوردستاندا دەبێت.
