هەڵەبجە.. هێزێكی پەكەكە سەرانە و باج لە كاسبكاران وەردەگرن
)فازڵ بەشارەتی) ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "هێزێكی چەكداری پەكەكە ماوەی چەند ڕۆژێكە هاتوونەتە ناوچەی هاوار و گریانە و دەرەتوێ. ئەم هێزانەی پەكەكە كەوتوونەتە بازگەدانان لە ناوچەكە. سەرانە و باج لە كاسبكاران و كۆڵبەرانی ناوچەكە وەردەگرن، لە هەموو بارێك 30هەزار دینار وەردەگرن، ئەمەش ناڕەزایەتیەكی زۆری خەڵكی ناوچەكەی بە دوای خۆیدا هێناوە بە تایبەت كاكەییەكان و ئەم كارەی پەكەكە دەكاتە بڕینی قووتی ڕۆژانەی خەڵك."
(بەشارەتی) ڕایشیگەیاند: "پێوەست بەو بابەتە لەگەڵ قایمقامی هەڵەبجەدا قسەم كردووە و ئەویش دەڵی ئاگادارە لەو کارە. بەڵام وا دیارە قایمقام لەم بابەتەدا دەسەڵاتێكی ئەوتۆی نییە بۆ لێپێچینەوە لەو هێزەی پەكەكە."
پێوەست بە ئامانجی هێنانی ئەم هێزەی پەكەكە بۆ ناوچەكە ئەمەی ئەندامی سەركردایەتیی پارتی ئاماژەی دا: "باوەڕ ناكرێ ئەم چەكدارانەی پەكەكە تەنها بۆ باج و سەرانەوەرگرتن هاتبێتن و، بە دڵنیاییەوە مەبەستی سیاسییشیان هەیە. چۆن دەکرێ هێزێك لە قەندیل یان لە كوردستانی باكوورەوە بەبێ هیچ زەرورەت و پێویستییەك بێنە باشووری كوردستان.
