پێكدادانی سه‌ربازی له ئامه‌د روویدا
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە 2-12-2015، بڕیاری قه‌ده‌خه‌كردنی هاتووچۆ به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی جه‌واد پاشا، فاتیح پاشا، دابان ئۆغڵو، هاسڕڵی، جه‌مال یڵماز، سه‌ڤاش، شه‌قامی گشتیی غازی، دا‌غ كاپی، ته‌ككاپی و ئورفاكاپی له ناوچەیی سوور لە ئامه‌دی باكووری كوردستان سه‌پێنرا.
دوای جێبەجێكردنی بڕیارەكە پێكدادانی سه‌ربازی له‌نێوان یه‌كه‌ی هێزه تایبه‌تییه‌كانی جه‌ندرمه‌كانی توركیا و پۆلیس له‌لایه‌ك و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و رێكخستنه‌كانی گه‌نجانی شۆڕشگێڕی وڵاتپارێز له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا، پێكدادانه‌كەش برینداری زۆری لێكه‌و‌ته‌وه، بەڵام تاوەكو ئێستا ژمارەكەیان بە دروستی بڵاونەكراوەتەوە.
پێكدادانه‌كه دوای ئه‌وه هات كە هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌وڵی پڕكردنه‌وه‌ی خه‌نده‌قه‌كان و لابردنی به‌ربه‌سته‌كانی سه‌ر شه‌قامه‌كانیان دەدا، هەروەها هەڵیانكوتایە سەر چه‌ندین شوێنی جیاواز له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی هاتووچۆكردنیان تێدا قەدەخەكرابوو.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كه دیاربوو پێشتر پلانی بۆ داڕ‌ێژرابوو و جگه له هێزه‌كانی پۆلیس و جه‌ندرمه‌ی ئامه‌د، هێزی تایبه‌تیش له ئیسته‌نبوڵ، ئیزمیر، سیرت، ئه‌رزینجان و باتمان هاتبوون و به‌چڕی له پێكدادانه سه‌ربازییه‌كەدا رۆڵیان بینی. هه‌روه‌ها له ئاسمانی سووری ئامەد چه‌ند هه‌لیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی تاوەكو ئێستاش ده‌سووڕێنەوە و ناوه ناوه ته‌قه ده‌كەن.
رووداو
