لیژنەی باڵای فەتوا لەسەر چەکی بانکی فەتوایەکی دەرکرد
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی چەن مەرجێک دادەنێت بۆ رەوا بوونی مامەڵە بە چەکی بانکییەوە و رایدەگەیێنێت:" دروسته وه‌رگرتنی چه‌كی بانكی له‌جێی وه‌رگرتنی پاره، به‌م مه‌رجانه ئه‌گه‌ر دینار به‌دینار، یا دۆلار به‌دۆلار بێت، وه پێویسته هه‌ردوو ئاماده‌بن، هه‌م چه‌كه‌كه وهه‌م پاره‌كه، یانێ نابێت قه‌رزی تیادابێت، وه‌بڕه‌كه‌شیان به‌ئه‌ندازه‌ی یه‌ك بێت‌و كه‌م‌و زیاد یان نه‌بێت".
دەقی راگەیێندراوەکەی لیژنەی باڵای فەتوای یەکێتی زانایانی ئایینی
حوكمی كڕین وفرۆشتن به‌چه‌كی بانكی
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
دوایی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك به‌لێنده‌روو خه‌لكی كاسبكاری هه‌رێمی كوردستان له 16/10/2015ــه‌وه پرسیارێك ئاراسته‌ی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان كرا، سه‌باره‌ت به كڕین و فرۆشتنی چه‌كی بانكی كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌درێت به به‌ڵێندران، وه به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه دارایه‌یی كه نزیكه‌ی دوو ساڵه رووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه بانكه‌كان ناتوانن چه‌كه‌كه به هه‌مان بڕه پاره‌كه راسته‌وخۆ بگۆڕنه‌وه، بۆیه هاووڵاتیان ناچارن كه به بڕێكی كه‌متر بیگۆڕنه‌وه، به‌جیاوازی جۆری پاره‌كان، وه‌یا به شمه‌ك، كڕین و فرۆشتنی پێوه بكه‌ن.
لێژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان پاش لێكۆڵینه‌وه‌و تاوتوێ‌كردنی ئه‌م بابه‌ته له هه‌موو روێكه‌وه، و راوێژكردن به پسپۆڕانی فیقهی ئیسلامی و به سوود وه‌رگرتن له رای فه‌تواكانی كۆڕبه‌ندی فیقهی ئیسلامی له جیهاندا، له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 1/12/2015، به‌ڕای زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م بڕیاره‌ی خواره‌وه‌ی دا:
ئاشكرایه كه له‌فیقهی ئیسلامی‌دا كڕین وفرۆشتن و مامه‌ڵه‌ی پاره به‌پاره، مه‌رج‌و شێوازی تایبه‌تی خۆی هه‌یه تا دروست بێت و سو‌و(ربا)ی تیادا روونه‌دات، بۆچوونه ناو ئه‌م بابه‌ته پێویست به‌پێشه‌كیه‌كی كورت وپوخت هه‌یه.
یه‌كه‌م: فرۆشتن وگۆڕینه‌وه‌ی پاره به‌هاو ڕه‌گه‌زی خۆی، وه‌ك دیناری عیراقی به‌دیناری عیراقی، دۆلار به‌دۆلار، تمه‌ن به‌تمه‌ن، به‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه:
1.التماثل: به‌ئه‌ندازه‌ی یه‌ك بن وهیچیان له‌ئه‌ویتریان زیاتر نه‌بێت.
2.الحلول: هه‌ردوو دراوه‌كه ئاماده‌بن‌و ماوه‌ی تیادا نه‌بێت.
3.التقابض: هه‌ر دوولا له‌یه‌كتری وه‌ربگرن بێ دواخستن.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر دوو ڕه‌گه‌زی جیابوون وه‌ك دینار‌و دۆلار یا پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وه هه‌ر مه‌رجی (حلول وتقابض) پێویسته، نرخی یه‌كێكیان له‌وی تر زیاتر بێت، كێشه نیه‌و به‌مه‌رج نه‌گیراوه.
وه سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی كڕین وفرۆشتن ومامه‌ڵه‌كردن به‌چه‌كی بانكیه‌وه زانایانی هاوچه‌رخ له فیقهی ئیسلامی سێ رایان هه‌یه:
رای یه‌كه‌م: وه‌رگرتنی چه‌كی بانكی( الشیك) له‌جێی وه‌رگرتنی پاره دروسته، ئه‌گه‌ر چه‌كه‌كه متمانه پێكراو(مصدق) بێت له‌لایه‌ن بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
رای دووه‌م: دروسته وه‌رگرتنی چه‌كی بانكی له‌جێی وه‌رگرتنی پاره، ئیتر چه‌كه‌كه متمانه پێكراو بێت، یان نا (مصدق، أوغیر مصدق) .
رای سێهه‌م: دروست نیه به هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌رگرتنی چه‌كی بانكی له‌جێی وه‌رگرتنی پاره، چه‌كه‌كه متمانه پێكراو بێت یان نه‌بێت.
رای په‌سه‌ند: رای یه‌كه‌م به‌لامانه‌وه په‌سه‌نده كه دروسته وه‌رگرتنی چه‌كی بانكی له‌جێی وه‌رگرتنی پاره، به‌م مه‌رجانه ئه‌گه‌ر دینار به‌دینار، یا دۆلار به‌دۆلار بێت، وه پێویسته هه‌ردوو ئاماده‌بن، هه‌م چه‌كه‌كه وهه‌م پاره‌كه، یانی نابێت قه‌رزی تیادابێت، وه‌بڕه‌كه‌شیان به‌ئه‌ندازه‌ی یه‌ك بێت‌و كه‌م‌و زیاد یان نه‌بێت.
به‌لام ئه‌گه‌ر ره‌گه‌زه‌كه‌یان جیاواز بوو، واته: چه‌كه‌كه دینار بوو دای به‌دۆلار، یا به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌مه‌ش دروسته به‌مه‌رجێ هه‌ردوو حازر بن، ئه‌م چه‌ك بدات به‌ئه‌و، ئه‌ویش ده‌ست به‌ده‌ست هه‌ر له‌وێدا پاره‌كه بدات به‌به‌رامبه‌ر، ئیتر به‌چه‌ند پێی ده‌فرۆشێت ئه‌وه ئه‌كه‌وێته سه‌ر ڕێكه‌وتنی خۆیان، دیاره له‌هه‌موویاندا ئه‌بێت چه‌كه‌كه (مصدق) بێت‌و متمانه پێكراو بێت له‌لایه‌ن بانكه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
به‌هه‌مانشێوه‌ش كۆڕبه‌ندی فیقهی ئیسلامی ( المجمع الفقهی الإسلامی) هه‌مان ڕایان هه‌یه، كه له بریاری (55) ی خولی شه‌شه‌مدا هاتووه: "إنَّ من صور القبض الحكمی المعتبره شرعاً وعرفاً.... وتسلَّم الشیك اذا كان له رصید قابلٌ للسحب بالعمله المكتوبه بها عند إستفائه، وحجزه المصرف " مجله مجمع الفقه الاسلامی، العدد السادس:ج1،ص 772.
له‌هه‌مانكاتدا كۆڕبه‌ندی ڕابیته‌ی جیهانی ئیسلامی له‌بڕیاری ژماره(7) ی خولی یازده‌ی هه‌ر هه‌مان بڕیاری داوه.
بۆیه ئێمه له لیژنه‌ی باڵای فتوای هه‌رێمی كوردستان هه‌مان ڕاو بۆچونمان هه‌یه، كه له رووی شه‌رعیه‌وه دروسته وه‌رگرتنی چه‌كی بانكی متمانه پێكراو له‌بری وه‌رگرتنی پاره به‌و شێوازه‌ی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێكراوه.
ئه‌مه له حاله‌تێكدا ئه‌گه‌ر پاره به‌پاره بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پاره به‌شمه‌ك بوو، واته: له جیاتی چه‌كی بانكیه‌وه ئوتومبێل یا خانوو یازه‌وی یاهه‌ر شمه‌كێكی تر وه‌رگیرا، ئه‌وا هیچ كێشه‌یه‌كی شه‌رعی نیه و ده‌گه‌ریته‌وه رێكه‌وتنی نیوان هه‌ردوولا .
والسلام علیكم ورحمه الله وبركاته
لێژنه‌ی بالای فه‌توا
یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان
1 / 12/ 2015
